لە بەرژەوەندیی خانەنشینانی هەرێم بڕیاردرا
  2025-02-10       1264       

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى بۆ خانه‌نشینانى هه‌رێم ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت "موچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێمیش هاوتاى عێراق ده‌كرێت‌و ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتنى له‌سه‌ر واژۆكرا".

ئاوێنە: سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كوردو ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، "ئێستا وه‌فدى هەرێم لەبەغدا لەڕێگه‌ی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمه‌وه‌ پێیانڕاگەیاندم، خۆشبەختانە هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر واژۆکراوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت:"ئیتر موچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم، هاوتا دەکرێت له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانى عێراق، واتە ئەوەی هەرێم کردویەتی، عێراق قبوڵى كردوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌فه‌یسبوكى خۆى ڕایگه‌یاندبوو، موچەی خانەنشینان لەمانگی دوو گۆڕانکاریی بەسەردادێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێدەکرێت واتە لە23ى 11ى 2022 بەدواوه‌.


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×