عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتوانی سلێمانی بە ئاوێنەی راگەیاند، وێڕای داواكاریی زۆری خەڵك بۆ شكاندنی مانگرتن بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەوبارەیەوە نەدراوە.
ئاوێنە: عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتوانی سلێمانی، وتی، دۆخی تەندروستی مانگرتوان خراپە، هەزاران خەڵك داوای لە لە مانگرتوان كردوە كە مانگرتنەكەیان بشكێنن بەڵام ئەوان تاوەكو ئێستا بڕیارێك نییە بۆ شكاندنی مانگرتن.
وتەبێژی مانگرتوانی سلێمانی ئەو هەواڵانەی بە "هەواڵی بێ سەرچاوە" وەسف كرد كە باس لەوە دەكەن بڕیاری شكاندنی مانگرتن درابێت.