رۆژنامەنوسی‌ خەڵک‌و رۆژنامەنوسی‌ دیکتاتۆرەکان!
  2024-07-06       670       

بارام سوبحی‌

* دوو ساڵ لەمەوبەرو لەرۆژی‌ (11/ئایار/2022) پەیامنێری‌ کەناڵی‌ ئەلجەزیرە لەفەڵەستین (شیرین ئەبو عاقلە) لەتەمەنی‌ (51) ساڵیدا لەکاتی‌ ڕوماڵی‌ پەلامارەکانی‌ ئیسرائیلدا بەگولەی‌ سەربازانی‌ ئیسرائیل کوژرا، هەواڵی‌ کوژرانیشی‌ دەنگدانەوەو هاوسۆزییەکی‌ گەورەی‌ لەسەرانسەری‌ جیهاندا بەدوای‌ خۆیدا هێنا.

شیرین کە بۆ ماوەی‌ (25) ساڵ هەواڵەکانی‌ فەڵەستینی‌ دەگواستەوە، سەبارەت بەژیانی پیشەیی خۆی دەڵێت: “من ڕۆژنامەگەریم هەڵبژارد بۆ ئەوەی لەخەڵکەوە نزیک بم، ڕەنگە گۆڕینی واقیع ئاسان نەبێت، بەڵام لانیکەم توانیم ئەو دەنگە بەجیهان بگەیەنم”.

* ئێوارەی‌ ڕۆژی‌ (5/تەمموز/2024) سەرۆکایەتی‌ کۆماری‌ سوریا هەواڵی‌ مردنی‌ (لۆنا شبل) راوێژکاری‌ تایبەتی‌ سەرۆکی‌ سوریای‌ بڵاوکردەوە. لۆنای‌ تەمەن (49) ساڵ، رۆژی‌ (2/تەمموز) توشی‌ ڕوداوی‌ هاتوچۆ دەبێت‌و بەسەختی‌ بریندار دەبێت. سێ ڕۆژ دواتر گیانیله‌ده‌ستدا. بەڵام مردنەکەی‌ وەکو هەواڵێکی‌ لاوەکی‌ بڵاوکرایەوەو کەس هاوخەمی‌ بۆ دەرنەبڕی‌، چونکە ئەو کە لەساڵی (2003) تا (2010) وەکو بێژەر لەکەناڵی جەزیرەی قەتەری کاریدەکرد، لەساڵی‌ (2014) گەڕایەوە بۆ سوریاو لەبری‌ پشتیوانی‌ جەماوەری‌ راپەڕی‌و ستەمدیدەی‌ وڵاتەکەی‌، بووە ڕاوێژکاری نزیکی بەشار ئەسەدی‌ دیکتاتۆری‌ سوریاو تا مردنی‌ راوێژکاری‌ تایبەتی‌ ئەسەد بو.

* ژیان‌و بڵاوبوونەوەی‌ هەواڵی‌ شەهیدکردنی‌ (شیرین)و مردنی‌ (لۆنا)، وانەیەکی‌ گەورەیە بۆ هەموان بەگشتی‌‌و رۆژنامەنوسان بەتایبەتی‌، چونکە بەڕونی‌ جیاوازی‌ نێوان رۆژنامەنوسی‌ خەڵک‌و رۆژنامەنوسی‌ دیکتاتۆرەکان دەخاتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×