کەشناسی: پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە
  2024-07-04       151       

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما روولەبەرزبوونەوە دەکەن و دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی تەمووزی 2024، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتردەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی 5ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 43 

سلێمانی: 40

دهۆک: 41 

کەرکوک: 45

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 43 

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 46

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×