دادگای فیدڕاڵی: فەرمانبەرانی هەرێم سەرپشکن لەڕێگەی چ بانکێکەوە مووچەکانیان “تەوتین” دەکەن
  2024-07-03       411       

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە نووسراوێک سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی لایەنە فەرمییەکانی هەرێم سەرپشک دەکات لەوەی لە ڕێگەی بانکە حکومییە عێراقییەکان و مۆڵەتپێدراوەکانەوە مووچەکانیان “تەوتین” بکەن.

ئاوێنە: لە نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە بەسەرچووی هەرێم کراوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی بانکە حکومیی و ئەو بانکانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتپێدراون مووچەکانیان “تەوتین” بکەن.

نووسراوەکەی دادگای فیدڕاڵی، کە ئەمڕۆ دەرچووە، دووپاتی دەکاتەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت “تەوتین” بکرێن لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی دادگای فیدڕاڵی دیاریی کردوون.

هاوکات فەرمانبەران و کارمەندانی لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی بانکەکە بۆ “تەوتین”کردنی مووچەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×