به‌شێك له‌خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌مساڵ هیچ بڕه ده‌رماڵه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ده‌ڵێت، دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندكاران بەگوێرەی زانکۆکان دەگۆڕێت، زانکۆی وا هەیە دەرماڵەی مانگی چواری ئەمساڵی وەرگرتووە، زانکۆش هەیە تا مانگی 12ی پارساڵی وەرگرتووە.
ئاوێنه: مانگانە بڕی 40 هەزار دینار وەك پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی ناوەوەی شار‌و بڕی 60 هەزار دینار دەدرێتە ئەو خوێندكارانەی كە لەدەرەوەی شارن‌و لەڕێگەی زانكۆلاینەوە وەرگیراون، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بره پاره‌یه له‌كاتی خۆیدا بۆ خوێندكاران خه‌رجناكات.
د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هۆکاری دابەشنەکردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان لەچەند مانگی ڕابردودا ئاشکرا دەکات‌و ده‌ڵێت، دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندكاران بەگوێرەی زانکۆکان دەگۆڕێت، زانکۆی وا هەیە دەرماڵەی مانگی چواری ئەمساڵی وەرگرتووە، زانکۆش هەیە تا مانگی 12ی پارساڵی وەرگرتووە.
ده‌شڵێت، دەرماڵەی یەک مانگی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە 800 ملیۆن دینارە، وەزارەتی دارایی چەکی ئەم پارەیە خەرج ناکات و دەڵێ پارەی کاشم نییە، بەڵام زانکۆیەکی وەک سۆران چەکی پارەکەی سوکەو بۆی خەرجدەکرێت.
له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ میدیای سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی جه‌ختده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نوسراوی فەرمی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو "دەرماڵەی خوێندكاران ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی دارایی و خوێندنی باڵای هەیە، نافەوتێت."