لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دوو کورد توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نۆ کورد خۆیان کاندید کردووە و لەکۆی ئەو نۆ کەسەش، دوو کورد توانیویانە لە پڕۆسەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
ئەو دوو کوردەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا سەرکەوتوون بریتین لە ئەڤین ئینجیرە لە سوید و ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵە لە ئەڵمانیا، کە پێشتریش هەردووکیان ئەندامی پەرلەمانەکە بوون.
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا رێژەی %93.75ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا جیاکراونەتەوە و لەکۆی 720 کورسی، 675 کورسییان یەکلایی بووەتەوە.