ئه‌ردۆغان كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشكراكرد
  2024-02-26       369       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی تورکیا، سەردانی عێراق دەكات.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی توركیا كە لە مانگی ئازاردا بەڕێوەدەچن، سەردانی عێراق دەكات.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا سەردانی توركیا بكات، بەڵام سەردانەكەی بەم زوانە نابێت.

وتیشی: "پوتین سوپاسی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی تورکیا لەسەر ئاستی جیهان، پێ ڕاگەیاندوم".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×