وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هاكان فیدان: پێویستە شەڕ لە باكوری سوریا رابگیرێت و رۆڵ بدرێتە كورد
  2025-01-12       440       

ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پێویستە كۆتایی بە شەڕ لە باكوری سوریا بهێنرێت و لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسییدا لە سوریا رۆڵ بدرێتە كورد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەراوێزی لوتكەی پاڵپشتی سوریا لە ریازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا ئەنالینا بێربۆك، رایگەیندوە، نابێت سوریای نوێی ئاشتیخواز ببێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكانی.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆبونەوەكەدا جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەوەی ئێستا پێویستمانە كۆتاییهێنانە بە شەڕ لە باكوری سوریا و پێدانی رۆڵە بە كورد لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیردا لە سوریا."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×