سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەربازو برینداربونی ئەفسەرو سەربازێکی دیکەی لەبەیت حانون ڕاگەیاند.
ئاوێنە: لەڕاگەیاندراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، چوار سەربازی لیوای ناحیل لەبەیت حانونی باکوری غەززە کوژران، هەروەها ئەفسەرو سەربازێکی دیکەشی لەهەمان شوێن بەسەختی برینداربونە.
لاى خۆیشیهوه ڕۆژنامەی (یەدیعوت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، "سەربازەکان کەوتونەتە بۆسەیەکو بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە، ئامانجی بۆسەکە کوشتنی جێگری فەرماندەی لیوای ناحیل بوە".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، "هەوڵدەدەین بگەینە ئەو تونێلە نهێنییەی چەکدارانی حەماس پێیدا گەیشتونەتە شوێنی بۆسەکە".
بەگوێرەی داتاکانی سوپای ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوانی سوپا لەدوای شەڕی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، گەیشتوەتە 828 سەرباز، هەروەها تائێستا پێنج ههزارو 578 سەرباز برینداربون.
لهئامارەکاندا ئهوهش ڕونكراوهتهوه، تئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە155 هەزار فەڵەستینی کە زۆربەیان منداڵو ئافرەتن کوژراوو بڕینداربونو زیاتر لە 11 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن کە زۆرینەی وڵاتان دەڵێن، ئیسرائیل جینۆسایدی فەڵەستینییەکانی کردوە.