کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ ئەگەری نمە باران و دروستبوونی تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و لە لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
ئاوێنە: بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران و دروستبوونی تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت سەبارەت بە باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانی مامناوەند هەیە لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە زیاتر دەبێت ، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە زۆربەی کات نیمچە هەور دەبێت .
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایی دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی دەشڵێت" سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٤پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان ١٩پلەی سیلیزی