نزیک کاتژمێر ٠٩:٠٠ـی ئەمشەو لەشەقامی ١٥٠ مەتری نزیک وێستگەی ئاوی مارعۆدە تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵان دۆزرایەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بنکەی پۆلیسی بەحرکە بەمیدیاکانی وت "تەرمی ژنێکمان لەو شەقامە دۆزیوەتەوە بەناوی (ژ ، ی، ت)ە خێزانداریشە.
پۆلیسی بەحرکە وتیشی "ئێستا تەرمی ژنەکەمان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە و بۆ توێکاری".
ئەوەش خراوەتە روو، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە لەلایەن کێوە کوژراوە و بەدواداچوون دەکەن و بکوژ دەستگیر نەکراوە.