بایدن: گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە زۆر نزیكە
  2025-01-13       220       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەیشتن بە رێككەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیكە.

ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمشەو دوشەممە، لە دوایین وتاریدا وەك سەرۆكی وڵاتەكە رایگەیاند، لەبارەی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە، دوێنێ یەكشەممە قسەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردوە، ئەمڕۆش قسەی لەگەڵ ئەمیری قەتەر کردوەو لە ماوەیەکی نزیکدا قسە لەگەڵ سەرۆکی میسریش دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئێمە زۆر نزیكین لە گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر ئەو پێشنیارەی چەند مانگێك لەمەوبەر خستمەڕو.

بایدن وتیشی، رێككەوتنەكە ئازادكردنی بارمتەكانی لای حەماس و هەروەها زیادكردنی هاوكارییەكان بۆ فەلەستینییەكان لەخۆدەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×