ڕیزبەندیی بەهێزترین سوپای وڵاتان بۆساڵی 2025 ئاشکراده‌كرێت
  2025-01-13       396       

ڕیزبەندیی نوێی هێزی سەربازیی جیهانی بۆ ساڵی 2025 ڕیزبەندی سوپاکانی لەبەهێزترینەوە بۆ لاوازترین لەنێوان 145 وڵاتدا ئاشکراکرد، ڕیزبەندییەکە کە لەماڵپەڕی گڵۆباڵ فایەرپاوەر بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بنەمای 60 پێوەری جیاواز بوە بۆ دیاریکردنی پێوەرەکانی کۆتایی هێزی هەر وڵاتێک.

ئاوێنە: لەناو ئەم پێوەرانە بریتیبون لەژمارەی یەکە سەربازییەکان، باری دارایی، توانای لۆجستیی‌و شوێنی جوگرافیی: 

سوپای ئەمریکا پێگەی خۆی وەک بەهێزترین سوپای جیهان پاراستوە، لەدوای ئەویش سوپای ڕوسیا، پاشان سوپای چین، سوپای هیندستان لەپلەی چوارەم‌و سوپای کۆریای باشور لەپلەی پێنجەم.

سوپای میسر پێگەی خۆی وەک بەهێزترین سوپای عەرەبی‌و ئەفریقا پاراست‌و پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی‌و 14هەمی جیهانی بەدەستهێنا، دواتر سوپای سعودیە، پاشان سوپای جەزائیرو عێراق‌و دواجار سوپای ئیمارات لەپلەی پێنجەمی جیهانی عەرەبیدا هات.

لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوپای تورکیا پلەی یەکەمی لەناوچەکەدا هات، بەڵام لەئاستی جیهانیدا بۆ پلەی دەیەم دابەزی، سوپای ئیسرائیلیش لەئاستی جیهانیدا بۆ پلەی پازدەیەم بەرزبوەوە، ئەمەش لەپێش سوپای ئێرانەوە بوو کە بۆ پلەی 16 دابەزی.

میسر: لەپلەی 15ی جیهانی لەساڵی 2024 دابەزی بۆ پلەی 19 لەساڵی 2025.
سعودیە: لەپلەی 23 بۆ 24 لەسەر ئاستی جیهانی یەک پلە دابەزی.
عێراق: پێشکەوتنی بەدەستهێناوە لەپلەی 45 لەساڵی 2024 بۆ پلەی 43 لەساڵی 2025.
جەزائیر: بۆ دوەم ساڵ لەسەریەک پلەی 26ی جیهانیی پاراست.
ئیمارات: لەساڵی 2024 لەپلەی 51 بۆ پلەی 54 لەساڵی 2025 سێ پلە دابەزی.

ڕیزبەندییەکە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی کەم لەپێگەی سوپای جیهانی‌و ناوچەییدایە، هەندێک وڵات بەردەوامن لەپاراستنی پێگەکانیان لەکاتێکدا هەندێکی دیکە پێشکەوتن یان دابەزینیان لەپێوەرەکانی هێزی سەربازیدا بەخۆوە بینی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×