وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکانی لیژنە تەکنیکییەکانی پارتی و یەکێتی، باس لە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی “پی ی‌و کەی میدیا”ی ڕاگەیاند، “له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به به‌رپرسیارێتییه‌كان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت”.
وتیشی: دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركەکانی ئەو لیژنانەش “ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه “.
نزیکەی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێپەڕیوە و تا ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە، لەوبارەیەشەوە سەعدی پیرە ڕایگەیاند، “ڕاسته كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان”.
وته‌بێژی یه‌كێتیی وتیشی، “خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین”.