سەبارەت بە دانیشتنی جارێکی دیکەی پەرلەمانی کوردستان محەمەد سڵێمان بەتەمەنترین پەرلەمانتار بە ئاوێنەی راگەیاند "تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دانیشتنەوەی پەرلەمان".
ئاوێنە: محەمەد سلێمان، کاندیدی سەرکەوتووی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان کە ھاوکات بەتەمەنترین پەرلەمانتاریشە، لەبارەی وادەی دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "لەئێستادا ناتوانم ھیچ شتێکت پێ بڵێم، ماوەتەوە سەر رێککەوتن لەسەر لایەنەکان، ئەگەر لایەنەکان رێککبکەون لەنێوان خۆیاندا، ئەو کاتە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین".
ناوبراو جەختیشیکردەوە "تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دانیشتنەوەی پەرلەمان".
رۆژی دووشەممە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، واتە لەماوەی نزیکەی ٣ مانگدا تەنها جارێک خولی شەشەمی پەرلەمان بەمەبەستی سوێندخواردنی یاسایی کۆبووەتەوە.