وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە "حیزبوڵای لوبنان" دۆڕاوەو ئێستا بەشێکە لەڕابردوو.
ئاوێنە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە "حزبوڵای لوبنان" پاشەکشە دەکات بۆ باکوری ڕوباری لیتانی، ئەو دەڵێت "ئێران توانای دابینکردنی چەکی بۆ حزبوڵا لەدەستداوە".
بلینکن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی "حیزبوڵا دۆڕاوەو ئێستا بەشێکە لەڕابردوو، هێرشەکانیشی زیانی بەلوبنانییەکانو ئیسرائیلییەکان گەیاندووە".