مه‌سعود بارزانى نوێنه‌رى خۆى ده‌نێرێته‌ ڕۆژئاواى كوردستان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى
  2025-01-13       466       

مه‌سعود بارزانى نوێنه‌رى خۆى ده‌نێرێته‌ ڕۆژئاواى كوردستان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، میدیاى نزیك له‌پارتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نوێنه‌ره‌كه‌ى بارزانى، سەردانی هه‌ردوو شاری حەسەکەو قامشلۆ له‌ڕۆژئاوای کوردستان دەکات".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى نزیك له‌پارتى، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان حەمید دەربەندی كه‌ بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستانه‌ له‌باره‌گاى بارزانى، به‌نوێنه‌رایه‌تى خۆى ده‌نێرێته‌ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ كۆبونه‌وه‌ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌و هاوكات كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئەنەکەسەو ئه‌مڕۆش ده‌ربه‌ندى ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجامده‌دات.

وه‌كو ئاشكراكراوه‌، نوێنەری بارزانی لەشاری حەسەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوەو دواتریش ده‌چێته‌ شاری قامشلۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە) کۆدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×