سەرۆکی CIA: ئێران تەواو لاواز بووە
  2025-01-12     
ولیەم بێرنز، سەرۆکی CIA

ئا: ئاوێنە

 

ولیەم بێرنز، سەرۆکی CIA، ئاماژە بەوە دەکاکات کە "پوتین لەهەموو کەسێک بەگومانە"، ئەو دەڵێت "پێگەی ستراتیژی ئێران لەم چەند مانگەی دواییدا تەواو لاواز بووە".

 

ولیەم بێرنز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (CIA)، چەند ڕۆژێک بەر لەکۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی، لەگفتوگۆی لەگەڵ رادیۆیەکی ئەمەریکا، سەبارەت بەچەندین بابەتی جیاوازی وەک "ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیاو ئێران" لێدوانی دا.

 

"پوتین لەهەموو کەسێک بەگومانە"

بێرنزی سەرۆکی سی ئای ئەی، کە لەساڵی 2005 تا 2008 باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لەڕوسیا، دەربارەی پوتین وتی "حەزی لە"کۆنتڕۆڵکردن‌و ترساندنی خەڵکە".

بێرنز ئاماژەی بەوەش کرد، کە پوتین "گومانی لەخەڵکی دەوروبەری هەیەو تەنانەت لەهەموو کەسێک بەگومانە"، ئەو وتی "پوتین هەمیشە بەدوای خاڵە لاوازەکانی کەسانی دەوروبەریدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئیستغلالی بکات".

بێرنز، باسی گیان لەدەستدانی دامەزرێنەرو سەرکردەی ڤاگنەر، "یەڤگینی پریگۆژین"ی کرد کە لەساڵی ٢٠٢٣ لەرووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیدا گیانی لەدەست دا، ئەو وتی "پریگۆژین دوای یاخیبوونی ڤاگنەر مردووە، وتی، مردنەکەشی جێی گومانە، چونکە پوتین کەسێکی تۆڵەسێنەو پریگۆژین کاتێک سەرکردایەتی یاخیبوونی کرد لەدژی پوتین، هێڵێکی زۆر گرنگی بەزاند".

 

"پێگەی ستراتیژی ئێران تەواو لاواز بووە"

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە سەبارەت بەئێران ، وتی "پێگەی ستراتیژی ئێران لەم چەند مانگەی دواییدا تەواو لاواز بووە".

وتیشی "دوو هەوڵی شکستخواردووی بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی دژ بەئیسرائیل، تێکشکاندنی حزبوڵا لەلوبنان، پاشەکشەی حەماس لەغەزەو دواتر ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لەسوریا، هەموو ئەمانە ڕێژیمی ئێران لەڕووی ستراتژییەوە دەخەنە دۆخێکی زۆر لاوازترەوە".

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×