ئه‌و له‌گه‌ڵ مامجه‌لالدا، چل ساڵی ته‌مه‌نیان پێكه‌وه هاوڕێ و هاوكارو پشتیوانی كاری سیاسی یه‌كتری بون، دوای كۆنگره‌ی یه‌كی (ی ن ك) بڕیاری چونه‌ده‌ره‌وه‌ی كۆتایی دا.
ساڵی 1995 له شه‌ڕی ناوخۆدا، مه‌كته‌بی سیاسی به گهلهكۆمهیهك، به ئیمزای زۆرینه، به قهواڵهیهك مامجهلالیان قاودا، جه‌بار فه‌رمان ئیمزاكان و داواكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر دایه‌ده‌ست، له رۆیشتنا مامجه‌لال وتی:
- من ئه‌ڕۆم، به‌ڵام تا هه‌موتان ئیمزای گه‌ڕانه‌وه نه‌كه‌ن ناگه‌ڕێمه‌وه.
حیكایه‌تی هانابردنی مامجه‌لال بۆ ئه‌و، پێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان باسی لێوه كراوه، له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه مامجه‌لال به خه‌تی خۆی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌یانی نوسی و بۆ یه‌كه‌مجار ناوی جێگری سكرتێری گشتی بۆ ئه‌و به‌كارهێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا پله‌و پۆستی وه‌ها له هیچ به‌ندێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی (ی ن ك)دا هه‌بێت، هه‌موان قبوڵیان كرد‌و "جێگری سكرتێر"یش وتی:
- ته‌نیا ئه‌ركێك له كوردستان بۆی گه‌ڕاومه‌ته‌وه، پشتیوانیكردنی مامجهلاله.
به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوم، ئه‌و كیانێكی سیاسی دروست بكات و له (ی ن ك) جیابێته‌وه، زۆر كه‌سیش تا نوكه ئه‌و جیابونه‌وه‌یه به سیناریۆی نێوان مامجه‌لال و ئه‌و وێنا ده‌كه‌ن!! بۆیه كه چومه لای له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كه‌م پرسیارم ئه‌وه بو:
+ كه‌ی ؟ بۆچی ؟ چۆن بڕیاری دوركهوتنهوهت له مامجه‌لال دا؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌نوسم:
- (من مامجهلالم وه‌ك پیاوێكی به وره‌و خۆراگر، ئازا‌و نه‌ترس له مردن و بێمنه‌ت له ماڵ و پاره ناسی بو، به سێ قۆناغی جیا بێ ئومێد‌و دڵشكاوی كردم! یه‌كه‌مجار دوای ئه‌نفاله‌كان پێشنیازی كرد واز له شه‌ڕی چه‌كداریی بهێنین، موڵك و ماڵی یه‌كێتیی بۆ ئه‌وروپا بگوازینه‌وه، هاوشێوه‌ی جوله‌كه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كاری دیپلۆماسی بۆ كورد‌و كوردستان له ته‌واوی دنیادا بكه‌ین. بیركردنه‌وه‌كه‌ی مامجهلالم به توندی ره‌تكرده‌وه، دوای گفتوگۆ گه‌یشتینه رێككه‌وتن، به‌وه‌ی كه مامجه‌لال بڕوات له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ریكی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆی بێت و منیش هێزی پێشمه‌رگه رێكبخهمهوهو ده‌سته‌ی پارتیزانه‌كان له ناوخۆ دروست بكه‌م. قۆناغی دووه‌م له‌دوای راپه‌ڕین بو، كاتێ مامجه‌لال خه‌ریكی دروستكردنی باره‌گای تایبه‌ت و هێزی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به خۆی بو، كه پێم وت بۆچی و له‌چی ئه‌ترسێ وا له هه‌ر شوێنێ باره‌گاو هێزی تایبه‌ت به پاراستنی خۆی دروست ئه‌كات؟ وتی: حهكمڕانی شار جیاوازه له‌و حوكمڕانیه‌ی له شاخ كردومانه، له‌ناو شاردا ئه‌بێ هه‌مو ده‌قه‌و سه‌عاتێ ئاگادار‌و وریای ئینقیلابی عه‌سكه‌ری بین. له قۆناغی سێیه‌م و كه به‌ته‌واوی نائومێدی كاری پێكه‌وه‌یی كردم، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس و ئه‌و ساڵانه بو كه زانیم هه‌وڵی هه‌رچی ده‌ستخستنی پاره‌و موڵك و ماڵی زۆرتر بۆ خۆی و ماڵ و مناڵه‌كانی ئه‌دات، ئیتر لێره‌وه بڕیاری كۆتایی و دوركهوتنهوهو جیابونه‌وه‌م دا).
ئه‌و له نوسینه‌كانیدا هه‌رگیز قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌می باس نه‌كردوه، به‌ڵام له وتارێكدا، له ساڵی 2005 كه سایتی (ریفۆرم) بڵاویكرده‌وه نوسیویه‌تی كه مه‌سعود بارزانی و مامجه‌لال ملیارێك و سه‌دان ملیۆن دۆلاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان له (پۆل بریمه‌ر)ی حاكمی عێراق وه‌رگرتوه، برابهشیان كردوه‌و گواستویانه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ته‌نانه‌ت نوسیویه‌تی نه‌متوانیوه رێگرییان لێ بكه‌م و داوا له خه‌ڵك ده‌كات هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان (جگه له‌وانه‌ی ئه‌و سزای دابون یان به حه‌ق و ناحه‌ق له بۆنه‌یه‌كدا شكاندبونی) هه‌موان وه‌كو په‌یامبه‌رو فهرمانهكانیشمان وه‌كو كهلاموڵا جێبه‌جێ ئه‌كرد. پێش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دهستهیهكمان زۆر هه‌وڵماندا له گردی زه‌رگه‌ته بمێنێته‌وه‌و حزب دروست نه‌كات، به‌ڵام بێ سود بو! حزبی دروست كرد‌و منیش وه‌ك وه‌فایه‌ك چه‌ند كورته شعرێكم پێشكه‌ش به خۆی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرد‌و جارێكیش به هاوڕێیهكماندا داوای لێ كردبوم كه ڕای هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر خۆی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ بنوسم، ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمی و ناڕه‌سمی به‌ر گوێم كه‌وتبو، بۆم نوسی و هه‌ر به‌و هاوڕێیه‌دا بۆم نارد، ئیتر به درێژایی چوار ساڵ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم پێوه‌ی نه‌ما.
رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2013 كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی ئیمزای رێككه‌وتنی دو ساڵ درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی‌یان كرد. هێرشێكی چڕ‌و پڕی راگه‌یاندنی رێكخراو له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، حزبه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیای ئه‌هلی بۆسه‌ر (ی ن ك) ده‌ستی پێكرد، ئۆرگانه‌كانی ئێمه به راگه‌یاندنیشه‌وه قوڕوقه‌پ به‌دیار ره‌وایه‌تی و ناڕه‌وایه‌تی ئه‌و هێرشه‌وه دۆش دامابون، چونكه هێنده نهێنی بو، كه‌س ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بینی بو.
له ژوره‌كه‌ی خۆی و به ئاماده‌بونی چه‌ند كه‌سێ، به مه‌لا به‌ختیارم وت:
+ ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئێمه مانای چی؟! ئایا ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ئه‌كرێ راسته؟
- نه‌خێر. هیچی وا نییه.
پاشان په‌نجه‌كانی ده‌ستێكی لێكئاڵاندو كردی به تۆپێكی تێنس و وتی:
- مهسعودمان ئاوه‌ها بچوك كردوه‌ته‌وه، چارهنوسیمان خسته ده‌ستی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه.
+ ئه‌ی بۆ ئه‌مه له راگه‌یاندنه‌كاندا باس نه‌كه‌ین ؟!
- بڕۆ تۆ باسی بكه.
+ رێككهوتنهكهم بده‌رێ.
- من ته‌نیا خوێندومه‌ته‌وه. بڕۆی لای كاك كۆسره‌ت وه‌ریبگره.
ئه‌و ئێواره‌یه رێككه‌وتنه پێنج خاڵییهكهم وه‌رگرت و خوێندمه‌وه، هه‌ر له ماڵی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتییه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ (سه‌ردار محه‌مه‌د)ی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) كرد‌و وتم:
+ مانشێتی سبه‌ینێی (ئاوێنه) بنوسه.
به‌ناوی خۆم و پۆستهكهمهوه (لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك) ته‌واوی رێككهوتنهكهم به گفتوگۆیه‌ك و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له ژماره‌ی (384)ی رۆژی 2/7/2013ی رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه. رۆژی دواتر، وه‌ك قیامه‌ت هه‌ستابێ، مه‌لا به‌ختیار بانگی كردم و به توڕه‌یی وتی:
- چۆن ئه‌توانی بڵێی كاك مهسعودمان بچوك كردوه‌ته‌وه؟!
+ ئه‌وه قسه‌ی خۆته، پێنج كه‌س شایه‌تن، وتت بڕۆ بیڵێ.
- من نه‌موتوه له راگهیاندنا بیڵێ.
+ ئه‌ی خۆ له به‌رده‌ركی سه‌را خه‌ڵك كۆناكهمهوه پێیان بڵێم.
پاشان مه‌سعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر من بڵاوكرده‌وه، په‌یامێكیشی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نارد كه من ده‌ربكه‌ن.
په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی (NRT) به‌ره‌و روم هات و پرسیاری ڕای خۆمی له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد، وتم:
+ هێنده بێ مسته‌وایه، شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه نیه، چونكه له 17 دێڕدا 17 جنێوی نوسیوه.
ئه‌و شه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای چوار ساڵ، ئه‌و ته‌له‌فۆنی بۆكردم و وتی:
- كاكه من لێدوانه‌كه‌ی تۆم بینی، ده‌موچاوت ماندو بو، بێتاقه‌ت دیار بوی، داوات لێ ئه‌كه‌م گوێ نه‌ده‌یتێ و خۆڕاگربی، هه‌ر كاتێكیش حه‌زت لێ كرد ئه‌تبینم و سه‌ردانێكم بكه.
چه‌نج رۆژێك و ئه‌و په‌یامه‌شی به (مامۆستا جه‌مال)دا بۆ ناردم، هه‌فته‌ی دواتر‌و دره‌نگانێكی شه‌وێ، له خانوه‌كه‌ی گردی عه‌لی ناجی سه‌ردانم كرد، كه‌متر له سه‌عاتێ دانیشتین، مامۆستا جه‌مال به یه‌ك وشه‌ش به‌شداری گفتوگۆی نێوان من و ئه‌وی نه‌كرد، له خواحافیزیا وتی:
- ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هی خۆته. له هه‌ر شوێنێ بی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌تبینم.
باوه‌شم پێدا كرد‌و له ژوره‌كه‌ی قاتی سه‌ره‌وه، له‌ناو دهرگاكهیا جێم هێشت.
هه‌فته‌ی دواتر، مه‌لا به‌ختیار بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێ راگه‌یاندم و وتیشی جگه له مه‌كته‌بی سیاسی، له هه‌ر ئۆرگانێكی تر بته‌وێت، ئهتگوازینهوه، هه‌ندێكیش له ئه‌ندامه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی، به جیا بڕیاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و شێوازی پشتیوانی هاوڕێكانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆ گێڕامه‌وه.
جاری دوه‌م، ئه‌و له‌ڕێگه‌ی مامۆستا جه‌ماله‌وه بانگی كردم، ئه‌م جاره‌یان به ره‌سمی داوای كرد ئیستیقاله بده‌م و په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بكه‌م.
+ ئه‌گه‌ر هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تم بده‌یتێ بیر بكه‌مه‌وه.
قسه‌كه‌م ته‌واو كرد‌و هه‌ستم كرد هه‌ڵه‌یه‌كم كردوه، راستكردنهوهو پینه‌كردنی له‌و دهیقهیهدا ئه‌سته‌مه، رۆژی دواتر هه‌ر له‌ڕێگه‌ی مامۆستا جه‌ماله‌وه په‌یامی لێ بوردنم بۆ نارد‌و ئاماده‌یی خۆم بۆ په‌یوه‌ندیكردن به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێ راگه‌یاند.
ئه‌و ئه‌یویست په‌یامێكی خۆی له‌ناو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی مندا جێگه بكاته‌وه، بۆیه داوای كرد پێش بڵاوبونه‌وه، بۆی بنێرم و ئیزافهكهی خۆی بكات، به‌ڵام كه وێنه‌یه‌كی نوسراوهكهم به ئیمێڵ بۆ نارد، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتی:
- ئه‌وه‌ی ویستم ئیزافه‌ی بكه‌م، خۆت جوانتر جێگه‌ت كردوه‌ته‌وه. بڵاوی بكه‌ره‌وه.
+ به‌ڵێنم به (ئه‌حمه‌د میره) داوه بۆ یه‌كه‌م جار له گۆڤاری (لڤین) رایده‌گه‌یه‌نم.
ئه‌و له ناوه‌ڕاستی 2016 دوای بێ ئومێدبونی له ژیانی به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی، گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی كاته‌كانم به گفتوگۆی دور له سیاسه‌ت له‌گه‌ڵیدا به‌سه‌ر ئه‌برد، ئه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، زمان و فه‌رهه‌نگی كورد‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ئه‌كرد، شتێكی تازه‌ی ئه‌وت و فێر ئه‌كردی كه هه‌رگیز نه‌تبیستوه، نه‌مزانیوه له مێژوی كورد، پیاوێكی وا پڕ له مه‌عریفه‌ت ههبوبێ، هه‌ر له‌و مانگهداو له دانیشتنێكدا، به هه‌ندێ ئاماژه‌و ده‌سته‌واژه، ناڕاسته‌وخۆ تێی گه‌یاندم كه چه‌ند مانگێكی له ژیاندا ماوه.
- ماڵێكم له‌و شاخه بۆ ته‌رتیب بكه، له باوزێ تا قه‌ندیل له هه‌ر كوێ خۆت پێت باش بێ، ناشمه‌وێ كه‌س پێم بزانێ و كه‌س سه‌ردانم بكا.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌م قسه‌ی به (ره‌حیم باوزێی) وت، دوای دانانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ده‌ستی وتی:
- ئه‌ڕۆم، ئه‌مه‌وێ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی له ته‌مه‌نما ماوه، له قه‌ندیل و دور له هه‌مو كه‌س به‌سه‌ری ببه‌م، ئه‌مه‌وێ له‌و شاخانه بمرم.
منیش جگه له شۆك و واقی وڕماو، به‌بێ ده‌نگیی جێهێشتنی، هیچ وه‌ڵامێكم پێ نه‌بو.
له هاتنه دهرهوهیا، چیای كوڕی یه‌خه‌ی گرتم و وتی:
- ئێوه بۆ هانی ئه‌ده‌ن له كوردستان بمێنێته‌وه، ئه‌و عیلاجی هه‌یه له به‌ریتانیاو خهستهخانهكهی داوای ئه‌كات، هه‌مو هه‌وڵی ئێمه رازیكردنیهتی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن، به‌زۆریش بێ ئه‌یبه‌ینه‌وه.
به‌بێده‌نگی و بێ وه‌ڵام ئه‌ویشم به‌جێهێشت.