زۆرینەی ئەوانەی لەکوردستان سیاسەت‌ حوکمداری ئەکەن هەفتەی ئایندە دەبڵ موچە وەردەگرن

عەبدولرەزاق شەریف
  2020-11-13   

بۆ زیاتر بەرچاو ڕونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی کە موچەکانیان لای سێکوچکەی حیزبەکانی حکومەتی هەرێمە و پێیان ئەڵێن : کورد بن و سەری بەرز بۆ موچە دامەنەوێنن یان ئەڵێن خۆ نەچەمێنن !! گرنگە بزانن

رۆژی یەک شەمە، ئەم ژمارەیە لە موفتە خۆر و فەرمانبەر و مەسولەکانی حیزب لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی .. ( دو )موچەیان لە بەغداوە بۆ دێت و وەری ئەگرن ...
1- دوو لیوای دەباشان و سەری رەش و فەرمانبەرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارەیان نزیکەی چل هەزار کەسە.
2- لیوایەکی حەرەس حدود نزیکەی بیست هەزار کەسن.
3- چوار فەوجی مەسولە پلە یەکەکانی یەکێتی و چوار فەوجی ئەوانەی پارتی، ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن.
4- فەرمانبەرانی فرۆکە خانەکان و رەگەز نامە و پاسپۆرت و نشینگە، ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسە.
5- فەرمانبەرانی وەزارەتە فیدراڵیەکانی عێراق و نوسینگەکانیان ، نوسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران .. ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسە.
6- خانەنیشانی ( زیندانی سیاسی و ئاوارە ی دەستی بەعس و مونازیلی قودەماو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی خولی پێشو ، فەرمانبەران و وەزیر و مدیر عامەکانی کابینەکانی حکومەتەکانی پێشوی عێراق ) ژمارەیان نزیکەی بیست هەزار کەسن .
7- ئەوانەی بندیوارن یا بە یاسایی و نا یاسایی لەسەر کەرکوک و قەزا وناحیەکانی ناوچە دابڕاوەکان لە شەنگالەوە بۆ خانەقین ... کە لە کارگوزارەوە هەتا مدیرعام یان لە ناودایە ... نزیکەی بیست هەزار کەسن
8- هەندێ لە فەرمانبەرانی دژە تیرۆری پارتی و یەکێتی و هەندێ دەزگای ئەمنی تر ، ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسن.
9- فەرمانبەر و پلە تایبەتەکان و راوێژکار و مدیر عام و وەزیر و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و حیمایە و شۆفێر و سکرتێرەکانی ئەم کابینە تازەیەی ئەم خولەی ئێستا ..... ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن
10- ئەفسەر و پلە دارەکانی سوپای عێراق و دەزگاکانی وەزارەتی دیفاعی عێراقی و تەشکیلەی حەشدی شەعبی ... ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن .
11- فەرمانبەر و پلەدار و سەفیر و سکرتێرەکانی موخابەرات وەزارەتی خارجی عێراق ... ژمارەیان نزیکەی دو هەزار کەسن .


لەمەش سەرسوڕهێنەرتر !!! زۆرینەی ئەوانەی لە کوردستان سیاسەت و حوکمداری ئەکەن لەوپەڕی چەپ بۆ راست لەم پەڕی ئیسلامی بۆعەلمانی بە شەڕکەر و ناوبژیوانکەرەوە لەم سەدان هەزار ناوەدان کە هەفتەی ئایندە دەبڵ موچە وەرەگرن!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×