لە"ماوەت" ترشی ڕنیبوو؟

عەبدولرەزاق شەریف
  2022-11-20   

تراژیدیا، هەمیشە بەکۆمیدیا بارگاویە! شاری سلێمانی‌و خەڵکەکەی لەگەڵ ئەو چەمکی پێکەنین‌و گریانە ئاوێتەبون! نوکتەو قسەی خۆشی تازێ‌و مزگەوت دەماودەم لەناو کۆڕو مەجلیسا باسدەکرێن، زۆرن ئەو ڕوداوە کۆمیدی‌و قسە تەنزانەی لەگەڵ مێژوی کارەساتەکاندا، تەدوینکراون، دوا کارەساتیش بەدەر نەبوو لەم گاڵتەجاڕیە کە پێویستە لەگەڵ مەراقەکەدا، لەگەڵ خەم‌و ڕەشپۆشی سلێمانی‌و هەموو کوردستانا بنوسرێتەوە.

- پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەدڵێکی غەمگینەوە بەشۆفێری شۆفڵەکە دەڵێت:
- ئەو مناڵانەی بەمردویی دەرتانهێنان پێشئەوەی غازەکە بتەقێتەوە خەریکی چی بون؟ 
+ خۆ من لەگەڵیانا نەبوم!
ئەم وەڵامە پرسیارێکی کۆنی پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنەکەی بیرهێنامەوە کە تایبەت بەتراژیدیای ئەنفال ژنە گەرمیانیەکی ئەدوان‌و لێی پرسی:
- کە جاشەکان هاتنەسەر گوندەکەتان چیان دزی لەمەڕوماڵات؟
+ ئەی خۆو لەیلیان نەویی!
تومەز پەیامنێرەکە کۆنە جاش بوو، پیرەژن ناسیبویەوە‌و بەو شێوەیە وەڵامیدایەوە، ئینجا چونکە کارمەندانی بەرنامەکە لەفۆنەتیکی گەرمیانی شارەزانەبون، وەک خۆی‌و بەبێ مۆنتاج پەخش‌و بڵاوکرایەوە.
مەسرور بارزانی بەمەبەستی سەرەخۆشی‌و هاوخەمی دەربڕین تەلەفۆن بۆ خاوەن تازێی ئەوکارەساتە گەورەیە دەکات‌و دەڵێت:
- بەڵێ! بەڵێ 
+ ئێمە فەرعێکین لەفەرعەکانی (خەریکە ئەڵێت عەقاری)، بنەماڵەی بارزانی! 
خاوەن تازێ دەبێتە مەسرورو خاوەن پەیامی پرسەکە ئەبێت بەشێخی سیرێ.
نێچیرڤان بارزانی وەک خەڵکی سلێمانی پەیام دەنێرێ‌و بەبیستوچوار سەیارەی درع‌و فەوجێکی حیمایەی تایبەتەوە خۆی دەکات بەشاردا، کەچی وەهاب هەڵەبجەیی بەیاننامە دەردەکات‌و دەڵێت:
-  لەئاسمان‌و زەمینەوە گیانی سەرۆکی هەرێمم لەشاری سلێمانی پاراست!! 
خواهەڵناگرێ لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی دژە تیرۆر وتبوی:
- بەڵکو بەهۆی ئەو بەیاننامەیەوە فەرمانی گرتنەکەم هەڵبوەشێتەوە!
بافڵ تاڵەبانی، چونکە هەموو خەیاڵ‌و خەوی لای پارەیە لەیەکەم کاردانەوەی کارەساتەکەدا وتی:
- خانوە ڕماوەکە بەجوانترین شێوە بۆ مردوەکان دروستدەکەمەوە، ژماردنی پارەی ئۆتۆمبێل‌و پەنجەرە شکاوەکانیش لەسەرخۆم!
ئنجا ئەمەش نوکتەیەکی کارەساتێکی کۆنی وەبیرهێنامەوە ...
ساڵی 2007 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یەکێتی بوو، کارەساتێک ڕوی لەخانەقی کردبوو، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەمانشێتێکی گەورە نوسیبوی:
(عومەر فەتاح یەک ملیۆن دۆلاری بەخانەقین بەخشی)
عومەری سەید عەلی ئەو ڕۆژە لەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیدا، داوایکرد ڕۆژنامەکە بخەمە سەرمێزی کۆبونەوەکەو بەردەستی خۆی، من بێ تێگەیشتن لەمەبەستی‌و لەسەرەتای کۆبونەوەکە بۆم دانا، ڕوو لەئازاد جوندیانی (بەرپرسی ڕاگەیاندن) وتی: 
- کاکە ئەم مانشێتە چییە؟ تۆ نوسیوتە؟ ڕاگەیاندن وایە؟
+ بەڵێ کاک سەید عومەر وایە، بەڕێز کاک عومەر فەتاح ئەوە خۆی لێرەیە یەک ملیۆن دۆلاری بەخانەقین بەخشیوە.
- کاک عومەر فەتاح ملیۆنێ دۆلاری لەکوێ بوو؟ لەماوەت ترشی ڕنیبوو .! 
دواجار ئەم قسەیەی سەید عومەر بوو بەئیدیۆم هەرکەس پیاوەتی بەپارەی حیزب‌و حکومەتەوە بکردایە ئەمانوت (بۆ لەماوەت ترشی ڕنیبوو). 
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەرەتای کارەساتەکەوە (هەڤاڵ تازێی هەیەو ئەمڕۆ باوکی مردوە، با نوکتەکانی هەڵگرین بۆ خەڵکی تر بیگێڕنەوە) جارێ سەرەخۆشی لێدەکەم.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×