هەولێرو هەرێم بەجنێو ناپارێزرێ

عەبدولرەزاق شەریف
  2021-04-17   
 من نازانم پیاوانی ئاسایش و هەواڵگری هەرێم شەوی کەوتنی درۆنەکەی فرۆکەخانەی هەولێر چۆن و چەندیان ئاگادار و چەن لە خەمی هەولێر و هەرێمەکەدا بون، بەڵام رۆژانی دواتر دەرکەوت کە هەمویان کەمتەرخەم و خەمساردن، وەک هەر روداوێکی تیرۆر یان تەقینەوەی ئاسایی وەریانگرت و وێڵیانکرد، حکومەت و حیزب و پەرلەمانیش بە چەند وتار و بەیاننامەیەکی سەرکۆنەکردن تفی خۆیان کرد و رۆیشتن، هەمو ئەوانەش کە لە بەرژەوەندیان بو بە بکەرەکانیشەوە بە کەریمی تێپەڕین . 
 ئێمە چیمان خوێندەوە !؟ دوای ئەو روداوە چیتر !؟
- هیچ کەس و دەزگا و شوێنێک لە هەرێم ئەمین نیە و ناتوانرێ لە هێرشی درۆنی دوژمنەکانمان بپارێزرێ .
- ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم  نەیانتوانیوە و ناتوانن لە مەحکەمترین شوێنی هەولێر کە فرۆکەخانەیە، رێگری لە کاری گروپەکانی هاوکار و پشتیوانی  دوژمن بگرن، بە کەماڵی ئیسراحەت لە چەندین شوێنی جیاوازەوە، لە ئان و ساتی تەقینەوەکەدا ( وێنەی ڤیدیۆیی ) یان گرتوە و بڵاوکردۆتەوە .
- سەروەری و خاوەندارێتی هەرێمی کوردستان بەدەست هەر دەوڵەتێکەوەیە کە بیەوێت، کورد خۆی نەبێت .
- سیستەمی خۆپارێزی لە موشەکی زەمینی و ئاسمانی لە هیچ شوێنێکی هەرێمدا نیە .
- بیانییەکان، خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق وەک سەرزەمینی خۆیان و مەیدانی شەڕی دوژمنەکانی خۆیان ئەبینن و پێناسە ئەکەن .! هاوزەمان هیچ بیر و پرۆژەیەکیان بۆ پاراستنی کورد و زامنکردنی مافەکانی کورد لە عێراقدا نیە .
- حەشدی شەعبی و چەکدار و بێ چەکی حیزب و لایەنە عێراقیەکان، لە جەنگ و شەڕی سەرزەمینی کوردستان چ دژی کورد بیکەن یان دژی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەشدار و ئاسودە و خۆشحاڵ ئەبن .
- کۆماری ئیسلامی ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندۆتە پلەیەکی باڵا و دەستی هەڕەشەی بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دەستی گفتوگۆی توندتر و بەهێزتر کردوە، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەیان ئەمەی بە ئاشکرا رایگەیاندوە . دەزگا دەوڵەتییەکانیتریشیان هەرێمی کوردستانیان لە سەرزەمینی برادەر و دۆستەکانیانەوە گۆڕیوە بۆ سەرزەمینی دوژمنەکانیان .  
- تورکیە، جگە لەو روبەرەی هێزەکانی خۆیان تیایدا، بە ئازادی جموجۆڵ ئەکەن، هەمو ناوچەکانیتری هەرێمی کوردستان بە مۆڵگەی تیرۆریستان پێناسە دەکات .
- هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان، بیر لە یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان لەسەر خاکی عێراق و کوردستان ئەکەنەوە، نەخشەی خۆپارێزی و تەسفیەی نەیارەکانیان، سەرلەبەر گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەرگیز وەک هەفتەی پێش درۆنە ئاگراوییەکە نابن .
هەمو ئەوانە و چیتر ...؟
- ئەبێت دڕدۆنگی و ئاگاداری و هەتا هەڕەشەکانی هەرێم لەمڕۆوە روو لە حوکمدارانی بەغدا بێت، نەک پەیوەندی و نامە گۆڕینەوەی موجامەلە و هاوسۆزی و پێکەوەیی ...
- بە ئاشکرا و راشکاوی لەگەڵ گشت هێزە بێگانەکان، هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، لەسەر پاراستنی ماف و ژیانی خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان قسە بکرێت و پەیامی رون و ئاشکرایان پێ بگەیەندرێ و دڵنیایی دەستەبەربکرێ، گەر نا .! داوایان لێبکرێت ئۆردوی سەربازی و هەواڵگریان بپێچنەوە و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن . نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاش لەم پەیامە ئاگادار بکەنەوە .
- پرۆژەی نەخشە و پاراستنی سەربازی ئەم نیوە هەرێمەی کە لەژێر دەسەڵاتی حیزبە کوردستانیەکاندا ماوە، بدرێتە دەست ئەفسەرەکانی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و بە پەلە دور لە دەستی حیزبەکان جێبەجێی بکەن .
- بە یاداشتێک تەواوی ماف و داواکارییەکانی کورد لەعێراقدا، بە دیاریکردنی سەقفێکی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنیان، لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە بدرێت بە حکومەتی عێراق .
- تەواوی وەزیر و کاربەدەستەکانی نوێنەرایەتی هەرێم لە عێراقدا بکشێنەوە تا جێبەجێکردنی ئەو یاداشتەی پێشکەشی بەغدا ئەکرێت .
- لە ناوخۆماندا، حوکمڕانی هەرێم لە دەستی گروپێکی گەمژە و نەزاندایە، لەسەریاندراوە و ئەژنۆیان لە گەچ ئەگرن..! بێ ئاگان تەنانەت لە روداوەکانی ناوخۆی کوردستانیش، کە بە ئاگایان ئەهێنیتەوە، لەجیاتی سوپاس، جنێو بارانت ئەکەن ..!! وەک ساڵانی پێشو، وەک دوێنێ و وەک ئەمڕۆش بە قسە و راوێژی چەند دەڵاڵێکی بازاڕی نەوت و هەواڵگری نێونەتەوەیی و بەرژەوەندیخوازی ناوخۆ ئەکەن .!
كاردانەوەی ئەم کارە بەوان ناکرێ، شەڕ لەبەر دەرگایە و گەر بەو تاس و حەمامەی پێشو بەردەوامبن، دیسان وەک بەڵاکانی پێشتر و وەک شانزەی ئۆکتۆبەر لە ناوخۆدا، ئەکەونە جنێودان و پەلاماردانی یەکتری و دواجار ئەبێ بڵێین ( بەڵا لەخۆتان ) .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×