نانەوایەك، قسەی هەموومانی كرد

سەرتیپ جەوهەر
  2024-01-09     365

ئەوەی ئەم نانەوایە گوتی، قسەی هەموو خەڵكی كوردستان بوو، قسەكانی ئەو , چیرۆكی میللەتێكی هەشبەسەرە كە نەنوسەران دەرەقەت دێن بیكەنە رۆمانێكی خەماويی و نە فلمسازان دەتوانن بیكەنە فلمێكی تراژیدی.

دەسەڵاتی ستەمكار لەوە ناگات ئینكاریكردنی هەقیقەت هیچ لەهەقیقەت ناگۆڕێت. بەگرتنی نانەوایەك هیچ لەو راستیە ناگۆڕێت كە ئەم حوكمڕانیەو حوكمڕانانی هەموویان شكستخواردوون. ئەوانەی گوایە نەوت و ئابوریان سەربەخۆكرد، موچەی خەڵكی كوردستانیان بڕی، باج و خەراجیان لەسەر خەڵك زیادكرد، نرخی ئاو و كارەبایان گرانكرد شكستخواردوون..تد

دەی ئاخر لەتونس محەمەد بوعەزیز خۆی سوتاند، بەڵام ئاگری لەشەقام بەردا. گڕێكی هەڵكرد نەك تونس، بەڵكو ستەمكارانی لەچەندین وڵات ناچاركرد دەستبەرداری دەسەڵاتدارێتیە دەیان ساڵەییەكەیان بن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×