پێدەچێت دادگای هەولێر بڕیاری سزادراوانی بادینان وەكوخۆی بهێلێتەوە

سەرتیپ جەوهەر
  2021-06-23   
پێدەچێت پێداچونەوە بە بڕیاری گیراوانی بادینان بەئاراستەیەكی زۆر مەترسیدار بڕوات، دەسەڵاتدارانی هەولێر گرێی دەستیان بخەنە دەمیان و ئیدی ئاڵۆزتری بكەن. بەپێی زانیاریی سەرەتایی و ناڕەسمیی، پێداچونەوە بەسیغەی بڕیارەكەی دادگای تەمیز دەكرێت و ناوی وڵاتان لادەبرێت، بەڵام پێدەچێت حوكمی گیراوان سوك نەكەن تائازاد بكرێن!
چەند رۆژێكی دیكە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و بەشێك لەوانەی ئیمزای سەر بڕیارەكەی دادگای تەمیزیان كردووە خانەنشین دەبن، دەسەڵاتدارانی هەولێر دەیانەوێ‌ بەرلەوەی بڕۆن دوایین ئیمزایان پێ لەسەر بڕیاری پێداچونەوەی دادگا بكەن!
هیوادارین فشارەكان زیاترو جدیتر بن لەسەر دەسەڵاتداران، بەتایبەت حزبە سیاسییەكانی كوردستان، نوسەرو رۆژنامەنوس و چالاكوانان. نوێنەری وڵاتانی ئەمریكاو ئەوروپا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان. راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی ئەم بارودۆخە ئەركو مەسئولیەتی هەمولایەكە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×