ئەرێ‌ بەڕاست ئێمە پەرلەمانمان بۆچییە؟

سەرتیپ جەوهەر
  2024-12-03   

گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە دەردێكی گەورەی سەردڵی فەرمانبەرانی ئەم حوكمڕانیەی هەرێم. خەمی گەورە نە دەسەڵاتداران و نەئۆپۆزسیۆن قسەیەكیان لەوبارەیەوە نییە. هێشتا چللەی بانگەشەی هەڵبژاردن نەچووە، هێشتا هەڕەشەو هاوار هاواری بانگەشەی حزبەكان لەكوچەو كۆڵان و شەقامەكانی كوردستان دەنگدەداتەوە، هەبوو دەیكوشت و نەیدەشاردەوە، هەبوو كۆتایی بەم دەسەڵاتە دەهێنا، هەشبوو بەهەشتێكی بۆ خەڵك دروستكردبوو كورد وتەنی "هەر مەپرسە" لەخۆشیا لەخۆشیان لچ و لێومان تەڕ ببوو! كەچی ئەوەتا جارێكی دیكە گرفتی دواكەوتن و خواردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەریهەڵداوەتەوەو ئەمڕۆش فركان فركانی چوونە پەرلەمان بوو، وەك ئەوەی ئەگەر پەرلەمان دانیشت، ئیدی هەموو گرفتەكان چارە دەبێت و دەرگای خێرو خۆشی دەبێتەوە. لەكاتێكدا ئەم پەرلەمانە نزیكەی 10 ساڵە پەكی كەوتووە، كەچی نەبای دێت و نەباران. نەكەس پەكی كەوتووەو نەكەسیش ئاگای لەپەككەوتنی پەرلەمان هەیە! پەرلەمانێك نەتوانێت بوجە دابنێت و قانون دەربكات و چاودێری حكومەت بكات ئەوە چ پەرلەمانێكە؟ بۆیە پرسیارە جددیەكە ئەوەیە ئەرێ‌ ئێمە ئەم پەرلەمانمان پێویستە؟ 
 

لەم حوكمڕانیەدا ئەگەر پارتی هەژموونی بەسەر جومەگە سەرەكییەكانی دا هەیە، ئەوا یەكێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان بەدەر نین لەم بارودۆخە، دەبێت روونكردنەوەو وڵامیان بۆ ئەم خەڵكە هەبێت. ئاخر لەكوێی دونیا هەبووە هەموو دوومانگ جارێك یەك كوندە خوێن بخەنە جەرگی ئەم میللەتەو كەسیش وڵامی پرسیاری خەڵكی پێ نەبێت؟ 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×