ئەگەر شاسوار عەبدولواحێد ئازاد ببێت، كەواتە نەوەی نوێ‌ بەشداری حكومەت ناكات

سەرتیپ جەوهەر
  2025-12-04   

ئەگەری پێكهاتنی حكومەتی هەرێم هەروا دێت ئالۆَزتر و زەحمەتتر دەبێت، ئەگەر تەدەخولی دەرەكیی بەتایبەت ئەمریكا نەبێت، ئەم 4 ساڵە حكومەت دروستناكرێت.

پەیوەندی پارتی و یەكێتیی تائێستا گرژە، هێشتا لێكەوتەو كاریگەریی بانگەشەی توندی هەڵبژاردنی رابردوو بەسەر پەیوەندییەكانیانەوە ماوە. بەر لەچەند رۆژێك دیداری قاوەخواردنەوەیەك لەماڵی قوباد تاڵەبانیی لەهەولێر لەنێوان هەلادوولادا ببوو، پێدەچێت زیاتر بۆ گلەیی گازندە لەیەكتر بووبێت و بۆ رەواندنەوەی ئەو شەڕە ئیعلامییە توندەی نێوان هەلادوولا بووبێت عەرەب گوتەنی بۆ تەلتیفی ئەجوا بووە نەك گفتوگۆی جددی پێكهێنانی حكومەت.

پارتی لێرەو لەوێ‌ باس لەلێدان لەگروپە چەكدارەكانی عیراق دەكات تا كۆتایی ئەم مانگە، واتە دیسان گرەو لەسەر لاوازبوونی ئێران لەعیراق دەكات. پێیانوایە ئەگەر ئەوە ببێت كاریگەری لەسەر رۆڵ و پێگەی یەكێتیی دەبێت لەعیراق، بەئیعتیبار یەكێتیی لەبەرەی ئێرانەو نزیكی لایەنە شیعەكانە. بەر لەچەند رۆژێكیش تۆم باراك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆكاروباری سوریا لەبەغدا بوو، نامەیەكی هەڕەشەداری توندی لەبارەی گروپە چەكدارەكان گەیاندە سودانیی. یەكێتیش لێرەو لەوێ‌ باس مسۆگەركردنی زۆرینەیەكی مسۆگەری دەنگ دەكات لەپەرلەمانی عیراق بۆ بەدەستهێنانی سەرۆك كۆمار، بۆیە ئەگەر سەرۆك كۆمار مسۆگەربكات، ئیدی سەقفی داواكارییەكانی سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێم بەرزبكاتەوە و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم زەحمەتتر دەبێت، مەگەر ئەمریكا فشاری زیاتر بكات و هەردوولا ناچار بەپێكهێنانی حكومەت بكات.

لەكوردستان، پارتی باس لەمسۆگەركردنی 51 دەنگ دەكات بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام پێدەچێت زەحمەت بێت. ئەگەر حكومەت دروستبكات، یان دەبێ‌ لەگەڵ نەوەی نوێ‌ یانیش یەكگرتووی ئیسلامیی بێت.

یەكگرتووی ئیسلامیی پێشەكی بڕیاریداوە نەچێتە حكومەت، نەوەی نوێش سەرۆكەكەی لەزیندانە، سەرباری ئەوەی ئاماژەیەكیان كردووە بەئەگەری بەشداری لەحكومەت، بەڵام پێدەچێت زیاتر بۆ فشاركردن بێت لەیەكێتیی نەك نیەتی راستەقینە! 19 مانگ كەیسێكی دیكەی دادگاییكردنی شاسوار عەبدولواحید دێتەگۆڕێ، 24ی مانگیش وادەی حوكمەكەی ئێستای تەواو دەبێت، بۆنی ئەوە دەكرێت گفتوگۆیەكی جەنتڵمانی لەگەڵ كرابێت، بۆیە بەدوورنازانرێت ئازاد بكرێت. ئەگەر ئازاد بكرێت كەوایە نەوەی نوێ‌ گرەنتیكراوە بەشداری حكومەت نەكات. ئەگەر 24 مانگیش ئازاد نەبێت، ئەوا زەحمەتە تا دوای رێككەوتنی پارتی و یەكێتیی ئازاد بكرێت.

.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×