كشانەوەی گۆڕان و هاتوهاواری یەكێتیی، دوای چی؟

سەرتیپ جەوهەر
  2024-10-11   

" ئەگەر بە *كەفەرێ‌ سپی نەگەڕێتەوە، بەدەسكە پوشێ‌ ناگەڕێتەوە".

.

كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت بڕیارێكی دروست بوو بۆ ئەو حزبە، بەڵام لەكاتێكدا بوو هیچ بەهاو قیمەتی نەبوو، هیچ كاریگەرییەك لەسەر دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان دروستناكات. تەوقیتی هەڵوێست لەهەڵوێستەكە زۆر گرنگترە بۆ هەرلایەنێكی سیاسی بیەوێت كاریگەری دروستبكات، بۆیە تەوقیتی كشانەوە، لەبڕیاری كشانەوەكە زۆر گرنگترە.  ئەو بڕیارە درونگ وەختەی گۆڕان وەك ئەو گرژییە ئیعلامییەی ئێستای حوكمڕانانی یەكێتییە، كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوو هەرچی هەبوو رادەستی پارتیان كرد، هەرچی خراپەكاریی هەبوو لەگەڵ پارتی كردیان، تازەبەتازە دەیانەوێ‌ رابردوو بسڕنەوەو فریای خۆیان بكەون. ئەوەی ئێستا هەیە لەقوڕبەسەری و ماڵوێرانی خەڵكی كوردستان، زادەی خواست و بەرژەوەندی كەمینەی دەستڕۆیشتووی یەكێتیی و بزوتنەوەی گۆڕانە، كە بۆخاتری بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەموو كوردستانیان رادەستی پارتی كرد، ئێستاش فریای هیچ ناكەون. 
 

كەمینەی حوكمڕانی یەكێتیی و گۆڕان، هۆكاری هەموو نەهامەتیەكانی ئەم كوردستانەن، بەشداری هەموو بڕیارە چەوتەكانی 10 ساڵی رابردوون، تاە بەتازە دەیانەوێ‌ رووی خۆیان سپی بكەنەوە. ئەم كشانەوەیەی گۆڕان و ئەو هەرایەی یەكێتیی، دەبوو ئەوكاتە بكرابایە، كە پێویست بوو، نەك ئێستا كە هیچ قیمەتی نیەو نەماوە.
 

هەزار رەحمەت لەپێشینان كە گوتویانە: ئەگەر بە *كەفەرێ‌ سپی نەگەڕێتەوە، بەدەسكە پوش ناگەڕێتەوە.

.

*كەفەر: كەفەڵ

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×