درێژكردنەوەی كۆمسیۆن تەنها بۆ هەڵبژاردنی كوردستانە

سەرتیپ جەوهەر
  2024-05-10   

بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەی پێشكەشی پەرلەمانی عیراق كراوە تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق تەنها بۆماوەی شەش مانگ بۆ 7ی كانونی دووەمی ساڵی نوێ‌ درێژ دەكرێتەوە، واتە 7/1/2025 كۆتایی بەكارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی ئێستا دێت. ئەوەی زۆر گرنگە لەكۆتایی پرۆژەكەدا بەروونی هۆكاری درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی پێدراوە ئەویش جێبەجیكردن و یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانە.

بەپێی ئەو مەنتقە، پێویستە دادگای فیدراڵ بەزووترین كات سكاڵای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە بەسەرچووی كوردستان یەكلایی بكاتەوە كە پێدەچێت رێككەوتن لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵیش كرابێت سەبارەت بە كورسی كۆتاكان و شێوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی كوردستان.

بەپێی ئەو پرۆژەیەی پێشكەشی پەرلەمانی عیراق كراوە، دواخستنی هەڵبژاردن بەڕێككەوتنی هەموولایەنەكان بووە، هەر لە لایەنە شیعەكانەوە بگرە تادەگاتە پارتی و یەكێتیی و یۆنامیی و نوێنەرانی ئەمریكاو بریتانیا.

ناوەرۆكی رێككەوتنەكەش بەكورتی بریتیە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و یەكلاییكردنەوەو راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی رەسمیی بەر لەكۆتایی ئەمساڵ، بۆیە پێدەچێت هەڵبژاردنەكانی كوردستان بكەوێتە مانگی 10 یاخود 11ی ئەمساڵ.

هاوكات پێشبینی دەكرێت لەم یەك دوو رۆژە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەڕەسمیی رایبگەیەنێت كە ناتوانێت لە 10/6 هەڵبژاردنی كوردستان بكات، بۆیە داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم دەكات دوای یەكلاییكردنەوەی سكاڵای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵەوە، سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردن دیاریی بكات كە پێدەچێت كۆتایی مانگی 10 یاخود ناوەڕاستی مانگی 11ی داهاتوو بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×