هاواری گەلێكی ستەملێكراو

سەرتیپ جەوهەر
  2024-03-25   

موچەخۆرانی كوردستان بوونەتە قوربانی كەمینەیەكی دەستڕۆیشتووی بێویژدان. كەمینەیەك لەروانگەی بەرژەوەندی شەخسی و عائیلیەوە دەڕواننە ئێستاو داهاتووی كوردستان. بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و ئایندەی ئەم وڵاتەیان كردۆتە قوربانیی مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندی خانەوادەكانیان. ئەوان بەدابەشنەكردنی موچەی ئەم خەڵكە، بەم رەمەزانەو بەرە جەژنەیە، بێویژدانیی و ستەمكاریی خۆیان دووپات دەكەنەوە.

ئەوان لەناو كۆشك و تەلارە رەنگاو رەنگەكانیان و لەپشتی شورا بەرزەكانی كە لەترسی خەڵك دروستیانكردووە دەڕواننە ژیانی خەڵكی كوردستان. كوردایەتی لای ئەوان بریتیە لەمانەوەی خۆیان و كۆمپانیاو پرۆژە زەبەلاحەكانیان! كوردایەتی لای ئەوان بریتیە لە كڕنوش و نۆبەداریی بۆ ئەوان.

حكومڕانانی كوردستان، بەدابەشنەكردنی موچەو قوتی خەڵكی كوردستان، ژیانی خەڵكی كوردستانیان كردۆتە بارمتەی بڕیارو سیاسەتە ناڕەواكانیان كە من پێموایە عاقیبەتێكی زۆر خراپی دەبێت و لێكەوتەی ئەم سیاسەتە بەمزوانە گۆڕانی گەورە لەگەڵ خۆی دێنێت.

ئەم بارودۆخەی ئێستا، زادەی سیاسەتی رۆژێك و دووان نییە، بەڵكو لێكەوتەی سیاسەت و هەڵسوكەوتی زیاتر لە 12 ساڵی ئەم حكومڕانیەیە كە هەمووان تێیدا شەریك و برابەش بوون.

ئەوانەیشی ئەمڕۆ دەیانەوێ‌ خۆیان ساغلەم پێشانبدەن و وەك حاتەمی تائی لەموزایەدەی سیاسی و كوردایەتی سەخاوەت بنوێنن، ئەوان بوون ئەم بارودۆخەیان دروستكرد. ئەوان شەریكی هەموو بڕیارە خراپ و ناڕەواكانی ئەم حكومەتە بوون لەماوەی 12 ساڵی رابردوو، ئێستا بەبەیاننامەیەك و بەلێدوانێكی شەرمنانە ناتوانن خۆیان لەم هەموو كارە خراپە بدزنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×