پێدەچێت دادگای هەولێر بڕیاری سزادراوانی بادینان وەكوخۆی بهێلێتەوە
سەرتیپ جەوهەر
2021-06-23   952
پێدەچێت پێداچونەوە بە بڕیاری گیراوانی بادینان بەئاراستەیەكی زۆر مەترسیدار بڕوات، دەسەڵاتدارانی هەولێر گرێی دەستیان بخەنە دەمیان و ئیدی ئاڵۆزتری بكەن. بەپێی زانیاریی سەرەتایی و ناڕەسمیی، پێداچونەوە بەسیغەی بڕیارەكەی دادگای تەمیز دەكرێت و ناوی وڵاتان لادەبرێت، بەڵام پێدەچێت حوكمی گیراوان سوك نەكەن تائازاد بكرێن!
چەند رۆژێكی دیكە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و بەشێك لەوانەی ئیمزای سەر بڕیارەكەی دادگای تەمیزیان كردووە خانەنشین دەبن، دەسەڵاتدارانی هەولێر دەیانەوێ بەرلەوەی بڕۆن دوایین ئیمزایان پێ لەسەر بڕیاری پێداچونەوەی دادگا بكەن!
هیوادارین فشارەكان زیاترو جدیتر بن لەسەر دەسەڵاتداران، بەتایبەت حزبە سیاسییەكانی كوردستان، نوسەرو رۆژنامەنوس و چالاكوانان. نوێنەری وڵاتانی ئەمریكاو ئەوروپا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان. راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی ئەم بارودۆخە ئەركو مەسئولیەتی هەمولایەكە.