ڕونکردنەوەیەک لەبارەی پێدانی شەش مووچە بڵاوکرایەوە
  2023-09-15       1563       

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی (7 بۆ 12)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، واتە هەر مانگێک 800 ملیار دیناری بۆ مووچە بۆ تەرخانکراوە.

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو پارەیەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ناردنی دەدات تایبەتە بە مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدای وتووە، ئەو پارەیەی بەتەواوەتی بەشی مووچە ناکات، بەڵام تەواوکەرەکەی لە داهاتی ناوخۆیی تەواو دەکات”.

سەبارەت بە پێدانی دوو مووچە وتی، “دابەشکردنی یەک یان دوو مووچە لەسەر کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەستاوە، چونکە ڕاستە بڕیار دەدرێت پارەکان بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام عێراق کێشەی سیولەی نەختینەشی هەیە، واتە ئەو پارەیەی لەبەردەستیدایە دۆلارە پێویستی بەکات دەبێت سەرجەم ئەو پارەیەی بڕیاری لێدەدرێت کە چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینارە بگۆڕدرێتەوە بە دینار، بۆیە ڕەنگبێت بڕیار وابێت لە بەشی یەکەمدا تەنیا 800 ملیار یان ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار بدرێت و دواتر تەواو بکرێت.”

لای خۆشیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عراق گەشبینی خۆی نیشانداوە، بەوەی لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی 4 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×