2022-06-10   610     
بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق رایگه‌یاند، عێراق لەئێستادا لە ژێر کاریگەری دابەزینی پلەکانی گەرمای وەرزدایه و هیچ ڕاپۆرتێکی نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه لە چەند ڕۆژی داهاتودا شه‌پۆلی تۆز و خۆڵ جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
ئاوێنە: عامر ئەلجەبری، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "جوڵەی با لە ناوچەی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە کاتژمێرەکانی داهاتودا لە باکوری ڕۆژئاوا سوک تا مامناوەند دەبێت، خێراییەکەی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان وردە وردە کەم دەبنەوە و بای باکوری رۆژئاوا لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەمێنێتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خێرایی باوه لە هەندێک ناوچەدا کەمێک بەرزبونەوەی خۆڵ هەبێت، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نیە و هیچ ڕاپۆرتێکی نوێ نییە کە ئاماژە بە بەرزبونەوەی خۆڵ بکات بەمزوانە.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاندوه، "سبه‌ی شه‌ممه ئاسمانی ھه‌رێم ساماڵ و ڕون ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وا فێنكه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یه لاواز ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به رێژه‌ی دو پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی به‌رزترین پله 37 و نزمترین 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، له هه‌ولێر 38 به 25 پله، دهۆك 38 به 24 پله، هه‌ڵه‌بجه 38 به 24 و له كه‌ركوك 40 به 26 پله‌ی سیلیزی، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان 42 به 26 پله".
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاراس جه‌بار باسی لهوهكردوه، "كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رمی لاواز له باكوری ئه‌فریقاوه كارده‌كاته‌وه سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه و به‌رێژه‌ی 2 پله‌ی سیلیزی پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری كاتی ده‌بێت و جارێكی دیكه له ناوه‌ڕاستی ھه‌فته‌وه و به‌تایبه‌ت رۆژی دوشه‌ممه تا رۆژی پێنجشه‌مه ھه‌رێمی كوردستان وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه ژێر كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی مه‌ودا فراوانی فێنك كه له باكوری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌گاته ناوچه‌كه و پله‌كانی گه‌رما له‌و مه‌ودایه‌دا جارێكی دیكه ھاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه".