حزبی تەقەدوم رایگەیاند، دادگای عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبەكەیانی بێبەری كردوە لەو تۆمەتانەی كە پێشتر ئاڕاستەی كرابون.
ئاوێنە: حزبەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، دادگای تایبەتمەند بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەی سكاڵاكان و ئەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی كرابون لەگەڵ داخستنی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دادگای پێداچونەوەی فیدراڵی، بڕیارەكانی لەوبارەیەوە پەسەندكردون.
حەلبوسی پێشتر بە بڕیارێكی دادگای فیدراڵی عێراق بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەكاری، لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمان دورخرایەوە، وێڕای ئەوەی كۆمەڵێك تۆمەتی تری ئاڕاستەكرابو.