وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، بانگهێشتنامەی رەسمیان رادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا كردوە بۆ ئامادەبون لە لوتكەی عەرەبی كە بڕیارە 17ی مانگی داهاتو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: ئەحمەد فەكاك بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری عێراق، بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی بوە، لەسەر راسپاردەی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ لە دیمەشق چاویان بە ئەحمەد شەرع كەوتوەو بانگهێشتنامەكەیان رادەست كردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، تاوتوێی ئەو ئاڵەنگارییانە دەكرێت كە روبەڕوی وڵاتانی عەرەبی بونەتەوە.