نرخى گرامێک زێر بە ١٠٦ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی یەك هەزار دینار دابەزی و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٨٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ١٠٦ هەزار و ٦٩١ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە سێ هەزار و ٣١٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ١٠٦ دۆلار و ٦٩ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی یەك هەزار دینار دابەزی.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٩ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٨٥٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٢ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە حەوت ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.