نرخی نه‌وت جارێكی دیكه روی له به‌رزبونه‌وه كرد و ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 100 دۆلار، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له سایه‌ی دۆڕانی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 100 دۆلار و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 91 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له كاته‌كانی پێشتری به‌یانی ئه‌مڕۆدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له سه‌رو 100 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی دۆڕانی حزبه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دو رۆژی رابردودا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی بو.