به‌رگریی شارستانیی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج شاخه‌وان له سنوری باڵه‌كایه‌تی بێسه‌روشوێنن و پێنج تیمی رزگاركردن له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌تی سیده‌كان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌رده‌وامن له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یان.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئاگادارکردنەوەی ژوری کۆنترۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان لەبارەی ونبونی گروپێکی (٧) کەسی شاخەوانان، لە ناوچەیەکی سەخت و بەرزی چیای هه‌ڵگورد، دو شاخه‌وانیان له ئێستادا شوێنیان دیاره به‌ڵام پێنج شاخه‌وانی كه بەهۆی نەشارەزایی بە ناوچەکە و تێکچونی کەشوهەوا ڕێگایان ون کردوە و چارەنوسیان نادیارە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بۆ ئەم مەبەستە، 5 تیمی ڕزگارکردن و شاخەوانی لەگەڵ تیمێکی تایبەتی سیدەکان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردندا دەکەن و بەردەوامن لە هەوڵی دۆزینەوەیان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تا ئێستا شوێنی دو کەس لە شاخەوانەکان دیاریکراوە، بەڵام چارەنوسی پێنج کەسی دیکە هێشتا نادیارە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەپێی زانیارییەکان، شاخەوانەکان خەڵکی سنوری پارێزگای دهۆکن.