وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
  2026-11-05     
ئاری فلیشەر لەگەڵ جۆرج بوش

ئاری فلیشەر، وتەبێژی پێشووی ئیدارەی جۆرج بوش وەڵامێکی توندی جەی دی ڤانس-ی جێگری سەرۆکی ئەمریکای دایەوە بەهۆی لێدوانەکانی دوێنێوە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکاو تیشکی خستە سەر ئەو گێژاوەی کە لەناو کۆمارییەکان سەریهەڵدا، ئەو دەڵێت ""نا جەنابی جێگری سەرۆک، ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێناو ئاگربەستەمان کرد، ئەگەر شەڕێکت دەستپێکرد، دەبێت بیبەیتەوەو تەواوی بکەیت - ئەگەرنا، بەهیچ شێوەیەک دەستی پێمەکە".

 

ئاوێنە دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە ململانێی ئاشکرا لەگەڵ ئێران هۆکاری سەرەکی شکستی پارتەکەی بووە لەهەڵبژاردنەکاندا. 

ئاری فلیشەر وتەبێژی پێشووی ئیدارەی جۆرج بوش وەڵامی دایەوەو لە پۆستێکیدا لە سۆشیال میدیا جەختی لەوە کردەوە کە "کێشەکە شەڕی ئێران نەبووە، بەڵکو ئەوە بووە کە پێی دەوترێت ئاگربەست". 

ئەو دەڵێت "جەنابی جێگری سەرۆک با ڕوانگەیەکی جیاواز بخەمەڕوو، کێشەکە شەڕی ئێران نەبوو، ئەوە ئاگربەست بوو، ئەگەر شەڕێک دەست پێ بکەیت، دەبێت بیبەیتەوە و تەواوی بکەیت- ئەگەرنا بە هیچ شێوەیەک دەستی پێ مەکە، دەبوو شەش مانگ لەمەوبەر ئەم شەڕە کۆتایی پێهاتبا، کە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوە بێت و نەوتەکە بەبێ بەربەست بڕوات. دەبوو ریزەکانی دووەم و سێیەمی سەرکردایەتی ئێران لەناوببرانایە، هەروەها دەبوو پشتیوانی ئەو هێزە لایەنگری ڕۆژئاوایانەمان بکردایە کە دەیانتوانی دەست بەسەر ئێراندا بگرن. ئەوسا خۆمان لە بەربەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ و ئارامتردا دەبینیەوەو دواتر پاشەکشەمان دەکرد. دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا نەک تەنها ڕێگری لە ئێران لە دەستخستنی ئەتۆمی چەک بکەین، بەڵام دەرفەتمان بۆ رەخسا بۆ ڕزگاربوون لە گەورەترین سپۆنسەری تیرۆر لە جیهاندا. بەڵکو ئاگربەستمان هەبوو، دواتر چەند مانگێک نادڵنیاییمان هەبوو کە ئایا پڕۆژەکە تەواو دەکەین یان نا. هەموو ڕۆژێک پەیامێکی جیاواز دەهاتە ئاراوە. هێشتا هەروایە. ئایا شەڕ کۆتایی هاتووە؟ ئایا دووبارە دەست پێدەکاتەوە؟ کەس نازانێت. سەرلێشێواوی و ناتەبایی هەیە".

دەشڵێت "لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025دا ئەمریکا تێوەگلاوە، ئەوە پرسێکی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، هیچ کەسێک ئەمریکای ناچار نەکرد هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوکات، نە لە شوباتی 2026، ئەوە بڕیارێکی سەرۆک ترامپ بوو، بە بڕوای من بڕیارێکی دروست بوو، کاتێک ئەو بڕیارە درا، نەدەبوو بوەستین تا ئەو ڕژێمە دەڕووخا، لەبری ئەوە ئێوە دانوستانتان بۆ ئاگربەستێک کرد کە بەردەوام نەبوو، کارێکی نەکرد، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و مانەوەی سەربازەکانمان لە مەیدانەکەدا تێماوین. دەکرا سەربازەکانمان بگەڕێنەوە ماڵەوە، هێزی دەریایی بۆ بنکەکانی، دەکرا ڕژێمێکی ئاشتیانە لەئێران دابمەزرا، هاوپەیمانی نوێ دروست بکرایە و نرخی گاڵۆنێک بەنزین لە خوار ٣ دۆلارەوە بوایە. نا جەنابی جێگری سەرۆک، خەتای شەڕ نییە، خەتای ئەوەیە پێی دەوترێت ئاگربەست".

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
وەزارەتی دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم گەیشت و دابەشکردنیشی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×