ئارێز عهبدوڵا، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی، لهبارهی كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، ئهوانهی پێیانوایه كه ئهوهی ئهمڕۆ پارتی كردی، گۆڵكردنه له هاوپهیمانی یهكێتی و نهوهی نوێ، بهههڵهدا چون. دهشڵێت، پێدەچێ لە بيريان چوبێ، کە ئێستا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتيیە و ئەگەر بيەوێ تەقلە بە فيل لێدەدات.
ئاوێنه: ئارێز عهبدوڵا، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی، ئهمڕۆ چوارشهممه، له نوسینێكدا له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك رایگهیاند، "هەنگاوی ئەمڕۆی پارتی بەپێچەوانەی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژەباو و مايەی دڵنيايی و ئاسايیکردنەوەی بارودۆخەکە نەبو."
جهختیشی كردۆتهوه "هەرچەندە ژمارەی کورسيیەکان گرنگيش بن، بابەتە چارەنوسسازەکان بە ژمارە يەکلايی ناکرێنەوە. ئەوەی بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت يەکلايی دەکاتەوە سازان و رێککەوتنی نيشتيمانييە، نەک زۆرينە و کەمينەی پەرلەمانی."
ئهوهشی خستۆتهڕو "دو زۆنی و دو هەژمونی و دو ئاراستەی سياسی جياواز ڕاستی تاڵن و لەبەرچاونەگرتنی خۆگێلکردنێکە وڵات بەرەو چارەنوسێکی خراپتر دەبات."
ئارێز عهبدوڵا وتوشیهتی "ئەمڕۆ، بە هەر شێوەيەک پارتی توانی پەنجاو دو پەرلەمانتار کۆبکاتەوە و دەستەی سەرۆکايەتی پەرلەمان هەڵبژێرێ. ئەوە نە سەرکەوتنە و نە گۆڵ لە يەکێتی کردن، بەڵکو سەرکەوتن ئەوە بو، لە جياتی پەنجا و دو، سەد پەرلەمانتار ئامادەبان، بەڵام بەم شێوەيە بارودۆخەکە پتر شێوا و تروسکايی هيوای چارەسەری بنەڕەتی، مخابن کزتر کرا."
ئهوهشی وتوه "ئەوانەی پێيان وايە بە چونی چەند پەرلەمانتارێکی لايەنە سياسيیەکان جگە لە پارتی و هاوپەيمانەکانی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان گول لە هاوپەيمانی يەکێتی و نەوەی نوێ کراوە بە هەڵەداچونە، چونکە هەنگاوەکە لەبەرژەوەنديی گشتی نەبو، ئەمە لە لايەك، لە لايەکی ديکەش پێدەچێ لە بيريان چوبێ، کە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتيیە و ئەگەر بيەوێ تەقلە بە فيل لێدەدات."
دهقی نوسینهكهی ئارێز عهبدوڵا:
هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟
هەنگاوی ئەمڕۆی پارتی بە پێچەوانەی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژەباو و مايەی دڵنيايی و ئاسايی کردنەوەی بارودۆخەکە نەبو.
لە کەس شاراوە نييە، کە هەرچەندە ژمارەی کورسيەکان گرنگيش بن، بابەتە چارەنووسسازەکان بە ژمارە يەکلايی ناکرێنەوە.
ئەوەی بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت يەکلايی دەکاتەوە سازان و رێککەوتنی نيشتيمانييە، نەک زۆرينە و کەمينەی پەرلەمانی.
دو زۆنی و دو هەژمونی و دو ئاراستەی سياسی جياواز ڕاستی تاڵن و لەبەرچاونەگرتنی خۆگێلکردنێکە وڵات بەرەو چارەنوسێکی خراپتر دەبات.
ئەمڕۆ، بە هەر شێوەيەک پارتی توانی پەنجاو دو پەرلەمانتار کۆبکاتەوە و دەستەی سەرۆکايەتی پەرلەمان هەڵبژێرێ. ئەوە نە سەرکەوتنە و نە گۆڵ لە يەکێتی کردن، بەڵکو سەرکەوتن ئەوە بو، لە جياتی پەنجا و دو، سەد پەرلەمانتار ئامادەبان، بەڵام بەم شێوەيە بارودۆخەکە پتر شێوا و تروسکايی هيوای چارەسەری بنەڕەتی، مخابن کزتر کرا.
ئەوانەی پێيان وايە بە چونی چەند پەرلەمانتارێکی لايەنە سياسيیەکان جگە لە پارتی و هاوپەيمانەکانی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان گول لە هاوپەيمانی يەکێتی و نەوەی نوێ کراوە بە هەڵەداچونە، چونکە هەنگاوەکە لەبەرژەوەنديی گشتی نەبو، ئەمە لە لايەك، لە لايەکی ديکەش پێدەچێ لە بيريان چوبێ، کە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتيیە و ئەگەر بيەوێ تەقلە بە فيل لێدەدات.