مه‌سعود بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌
  2026-11-04     

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و داواش له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن.

ئاوێنه‌: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند"بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەمو لایەنە سیاسییەکان دەکەم."

مه‌سعود بارزانی وتوشیه‌تی "دوای دو ساڵ تێپەڕبون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە. لێرەدا سوپاسی هەمو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەم کە هەڵوێستیان هەبو و بە ئەرکی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستورییەی هەرێمیان کارا کردەوە."

به‌قسه‌ی سه‌رۆكی پارتی "کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت."

سه‌رۆكی پارتی وتوشیه‌تی "ئێستا کە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردوە، داوا لە هەمو ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەمو لایەنە سیاسییەکان دەکەم.

دوای دو ساڵ تێپەڕبون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە. لێرەدا سوپاسی هەمو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەم کە هەڵوێستیان هەبو و بە ئەرکی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستورییەی هەرێمیان کارا کردەوە.

کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت.

ئێستا کە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردوە، داوا لە هەمو ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن.

مه‌سعود بارزانی

4ی تشرینی دوەمی 2026

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×