مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبونەوەکانی پەرلەمان بکەن. ده‌شڵێت، داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە دەسکەوتە دەستورییەکانمان بپارێزین.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌كۆی ئێكس پیرۆزبایی له "سەرۆکی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان" كردوه.
مه‌سرور بارزانی ستایشی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كردوه كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شدارییان كردوه‌و به "نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و چاونەترس" ناوی بردون.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كردۆته‌وه كه "کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبون و پێگیریکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی." وتوشیه‌تی "هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبونەوەکانی پەرلەمان بکەن و ئەرکی نیشتمانی و شەرعی و ئەخلاقیی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی و متمانەی دەنگدەرانیان بن."
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە، خزمەتێکی شایستەتری گەل و نیشتمانمان بکەین و دەسکەوتە دەستورییەکانمان بپارێزین."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەکەم.
هەروەها پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ئەندام پەرلەمانە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و چاونەترس و خەمخۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پارێزگاریکردن لە شەرعیەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بڕیاری ئەمڕۆی ئێوە، وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و ویستی دەنگدەران و ئەم هەنگاوە، سەرخستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە. کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبون و پێگیریکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی.
هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبونەوەکانی پەرلەمان بکەن و ئەرکی نیشتمانی و شەرعی و ئەخلاقیی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی و متمانەی دەنگدەرانیان بن.
هەر لێرەشدا داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە، خزمەتێکی شایستەتری گەل و نیشتمانمان بکەین و دەسکەوتە دەستورییەکانمان بپارێزین.