كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات له ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه باران بارین ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌و بۆ سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت و پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش دەکرێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری پارێزگای هەولێر هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش زیاتر نزم ده‌بنه‌وه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت، پاشان بۆ پاشنیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم و لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت، لە شەودا هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەوره بروسکە دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە ده‌بێت، پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری پارێزگای هەولێر.
سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن، كه‌شناسی هه‌رێم وتویه‌تی، به نزیكه‌ی 1 تا 3 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 19، سلێمانی: 15، دھۆک: 18، ھەڵەبجە: 18، زاخۆ: 19، حاجی ئۆمەران: 8، چه‌مچه‌ماڵ: 20، گەرمیان: 22 پلە.