بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه حزبه‌كه‌ی دان به‌و "شت"ـه‌دا نانێت كه دوێنێ له په‌رله‌مان كوردستان كرا‌و ده‌شڵێت، له‌م ده‌قه‌یه‌وه له‌م حكومه‌ته فاشیله‌ی هه‌رێم ده‌كشێینه‌وه. هۆشداریش ده‌داته پارتی كه سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ر پۆستێكی دیكه له هه‌ولێر دابنێن، ئه‌مانیش له ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌یده‌نێن.
ئاوێنه: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌یان دان به‌و شته‌دا نانێت كه دوێنێ له په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و دانیش به هیچ شتێك‌دا نانێت كه له‌و شته‌وه بكه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دو ساڵه ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره، نه‌یتوانیوه ئاسایی‌ترین شت دابین بكات. ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێم شكستی هێناوه."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌م شته‌ی كردویانه سه‌رناگرێت."
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی "له‌م ده‌قه‌یه‌وه ده‌كشێینه‌وه له‌م حكومه‌ته فاشیله كه به‌خۆی ده‌ڵێت حكومه‌تی كوردستان. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌مو هێز و قوه‌تی خۆمان به‌كارده‌هێنین، خه‌ڵكی خۆمان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان چیان پێویسته بۆیان دابین بكه‌ین."
ئه‌و په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی پارتی كرد‌و وتی "بڕیارێكتان داوه، خۆتان ده‌زانن بڕیاره‌كه دروست نییه، به‌ڵام برایانه پێتان ده‌ڵێم، خه‌ڵكه‌كه‌مان مه‌ترسێنن، هه‌مو كه‌سێك یه‌كێتی ئه‌ناسێت، ئێمه به‌ڵێنمان به‌خوای گه‌وره داوه كه ناهێڵین دڵۆپێك خوێنی كه‌س بڕژێت له كوردستان، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م ئه‌و هێز جوڵاندانهی كه دوێنێوه ده‌ستتان پێكردوه وازی لێبهێنن، كه‌س نایه‌ته سه‌رتان و كه‌سیش هیچ ناكات به‌رامبه‌رتان، كاتێك بڕیارێكی وا ده‌ده‌ن نابێت هاوكات بتۆقێن."
بافڵ تاڵه‌بانی، له‌دێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ پارتی وتیشی "ئێمه دان به ئێوه‌دا نانێین، ناچارمان ده‌كه‌ن كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت، چی بكه‌ن له‌وێ ئێمه لێره ده‌یكه‌ین، سه‌رۆكی هه‌رێم دابنێن، لێره سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌نێین، وه‌زیر دابنێن، وه‌زیر داده‌نێین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنێن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌نێین. ئه‌م هه‌رێمه هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به‌خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی دروست بوه، ئه‌وه پێتان ئه‌ڵێم، به‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بان، ئێوه ده‌ستتان پێكرد، من ته‌واوی ئه‌كه‌م."