به‌رپرسێكی پێشوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. ده‌شڵێت، قه‌یرانه‌كه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دو حكومه‌تی ته‌واو جیاواز له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بینین.
ئاوێنه: ڤیکتۆریا تەیلۆر، جێگری پێشوی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و بەڕێوەبەری "ده‌ستپێشخه‌ری عێراق" لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی، له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت "پێم وایە بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەبینین سلێمانی و هەولێر وەک دو حکومەتی تا ڕادەیەکی زۆر جیاواز کار دەکەن."
تایلۆر له لێدوانێكدا بۆ سایتی ئه‌لمۆنیتۆر وتوشیه‌تی "ناکوکییەکانی نێوخۆی هه‌رێمی کوردستان دەرفەتی زیاتر بۆ حکومەتی فیدراڵی و لایەنە سیاسییەکانی بەغدا ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن بەرەو به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی."
لێدوانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردو بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، دان به كۆبونه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا نانێن و كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یشی له حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم راگه‌یاند. هه‌روه‌ها هۆشداریشی دایه پارتی كه دانیش به هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا نانێن و وتیشی، "ئێمه دان به ئێوه‌دا نانێین، ناچارمان ده‌كه‌ن كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت، چی بكه‌ن له‌وێ ئێمه لێره ده‌یكه‌ین، سه‌رۆكی هه‌رێم دابنێن، لێره سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌نێین، وه‌زیر دابنێن، وه‌زیر داده‌نێین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنێن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌نێین. ئه‌م هه‌رێمه هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به‌خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی دروست بوه، ئه‌وه پێتان ئه‌ڵێم، به‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بان، ئێوه ده‌ستتان پێكرد، من ته‌واوی ئه‌كه‌م."