قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سوپاسی هه‌مو كۆمپانیایانه ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه كاری جوان و به‌هێزیان كردوه له سلێمانی و ئه‌م ده‌ڤه‌ره، نه‌یانهێشت ئەو هەمو ریکلام و پروپاگەندانەی لەسەر سلێمانی دەکران، کاریگەری لەسەر کارەکانیان جێبهێڵیت، ده‌شڵێت، "كۆمپانیاكان به قسه‌ی ئیعلامیان بكردایه له‌م وڵاته ڕایان ده‌كرد".
ئاوبنە: قوباد تاڵەبانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له مه‌ڕاسیمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی دو كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی، ڕایگه‌یاند، "واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته نامه‌یه‌كی ڕونه بۆ هه‌مو جیهان كه كوردستان ده‌رگای به‌ڕوی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهاندا كراوه‌یه و ده‌توانن ڕوی تێبكه‌ن و وه‌به‌رهێنانی تیادا بكه‌ن، وه‌ربن ببینن له‌م هه‌رێمه‌دا چه‌ند ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن و داهێنان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابوری كوردستان و به‌هێزكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانه و سیاسهتهكانیشمان هه‌میشه له‌پێناو ئه‌و ئامانجه بوه".
قوباد تاڵەبانی وتیشی، "ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌مو كۆمپانیایانه بكه‌م كه چه‌ندین ساڵه كاری جوان و به‌هێزیان كردوه له سلێمانی و ئه‌م ده‌ڤه‌ره، نه‌یانهێشت ئەو هەمو ریکلام و پروپاگەندانەی لەسەر سلێمانی دەکران، کاریگەری لەسەر کارەکانیان جێبهێڵیت و خاویان بکاتەوە، توانیان وابکەن سلێمانی ببێت بە پێشەنگ لە ئاوەدانکردنەوە لەسەرتاپای عێراق، ئەمەی ئێستا دەیبینین ئەنجامی کاری هەماهەنگی کۆمپانیاکان و حکومەتی خۆجێی و ژورە بازرگانییەکانە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "كۆمپانیاكان به قسه‌ی ئیعلامیان بكردایه له‌م وڵاته ڕایان ده‌كرد بۆیه سه‌لماندیان كه سلێمانی كراوه‌یه بۆ كاركردن و ئاسان لێره كار بكه‌یت و ده‌رفه‌تیش هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تی خه‌ڵك به گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی".