ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
  2025-04-27       285       

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوەوەو رایگەیاند، بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكە، لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوەو چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان پێكدەهێنرێت کە بڕیار وایە زیاد جەبار سەرپەرشتی بكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆبوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە ئەندامانی سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان بۆ زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتی، ستایشی ئارامی و دان بەخۆداگرتنیان کرد. هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتە بەر بەرامبەر بەوانەی لە روداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ زیادیان دا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەستخۆشی لە بافڵ تاڵەبانی کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوەو چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بكات.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوە.

لەكۆبونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (27/4) لە هۆڵی كۆبونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی، لە سلێمانی بەڕێوەچو، هەڤاڵانی سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان بۆ هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتی، ستایشی ئارامی و دان بەخۆداگرتنیان کرد. هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتە بەر بەرامبەر بەوانەی لە روداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ زیادیان دا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوەو چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی هەڤاڵ زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بكات.

كۆبونەوەی سەركردایەتی هەروەها دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ناوخۆیی بڕیاری پێویستی دا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×