تەقینەوەیەکی گەورە بەندەر عەباسی ئێرانی هەژاند: هۆکارەکەی نادیارە
  2025-04-26       156       

تەقینەوەیەکی گەورە لەبەندەر عەباسی ئێران ڕوویدا، کاربەدەستان ڕایانگەیاند لەتەقینەوەکەدا بریندار هەیەو هۆکارەکەشی تا ئێستا نادیارە.

 

ئاوێنە: بە پێی هەوڵی ئاژانسی تەسنیم، ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لەشاری بەندەری بەندەر عەباس لەباشووری ئێران ڕووی دا.

مێهرداد حەسەنزادە، بەرپرسی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند: "بریندار هەبووە لەڕووداوەکەدا"، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

ڕاگەیەندرا کە تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی هەوڵی گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە دەدەن. جگە لەوەش هەوڵەکانی چۆڵکردنی ناوچەکە لە ئارادایە.

ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە هەورێکی رەشی دوکەڵ روەو ئاسمان بەرزبووەتەوە.

سیناریۆی جیاواز سەبارەت بەهۆکاری تەقینەوەکە پێشبینی دەکرێت، بەشێک لەچاودێران دەڵێن تەقینەوەکە بەهۆی کۆنتێنەرەکانی بەندەری ڕەجایی شارەوە بووە. بەندەری ڕاجیی بە شێوەیەکی سەرەکی شوێنێکی گواستنەوەی کۆنتێنەرە. هەروەها کۆگاکانی نەوت‌و دامەزراوەی پترۆکیمیایی لەناوچەکەدا هەیە.

بەڵام سەرچاوە جیاوازەکان هۆکاری دیکەش باس دەکەن. تەسنیم سەرەتا نووسیویەتی کە تەقینەوەیەک لەباڵەخانەیەکی ئیداری لەبەندەرەکەدا ڕوویداوە، دواتر ڕایگەیاندووە کە تانکییەکی سووتەمەنی بەهۆکارێکی نادیار تەقیوەتەوە.

کۆمپانیای نیشتمانیی پاڵاوتن و دابەشکردنی نەوتی ئێران بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند "تەقینەوەکە پەیوەندی نییە بەپاڵاوگەو کۆگاکانی سووتەمەنی و بۆرییە نەوتییەکانیەوە".

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کارەکانی لەدامەزراوەکانیدا بەبێ وەستان  بەردەوامن.

بەشێکیش لەچاودێران بەدووری نازانن کە تەقینەوەکە هاوکاتە لەگەڵ گەڕی سێهەمی دانوستانی نێوان ئەمەریکاو ئەمەریکاوە، پێدەچێ کاری ئیسرائیل بێت، کە لەدانوستانەکە ناڕازییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×