دو كۆنگرێسمان: شەرع ئامادەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە
  2025-04-25       263       

دو كۆنگرێسمانی ئەمریكی لە پارتی كۆمارییەكان لەدوای دیدارییان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا دەڵێن، شەرع ئامادەیە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە بچێنە نێو رێككەوتنی ئەبرەهام. یەكێكیان دەڵێت، شەرع لە ترسی دابەشبونی سوریا بۆ چەند هەرێمێك بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رازییە.

ئاوێنە: مالین شتوتزمان و كۆری میلز، ئەندامانی كۆنگرێس لەدوای كۆبونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا، لێدوانیان بۆ میدیاكان داوە.

مارلین شتوتزمان، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لەوبارەیەوە وتویەتی، ئەحمەد شەرع ئامادەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سوریایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئامادەش بچێتە ناو رێككەوتنەكانی (ئەبرەهام)ەوە، ئەمە وا دەكات بكەوێتە دۆخێكی باشەوە لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەدڵنیایی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشدا.

بەقسەی ئەو كۆنگرێسمانە، مەرجی سەرەكی ئەحمەد شەرع بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەیە سوریا وەكو دەوڵەتێكی یەكگرتو و خاوەن سەروەریی بمێنێتەوە توشی دابەشبونی سوریای بۆ چەند هەرێمێك هەیەو ئەو نایەوێت ئەمە روبدات.

ئەحمەد شەرع، بەقسەی ئەو كۆنگرێس مانە، پێشی وایە كە دەبێت دەبێت دەستدرێژیی ئیسرائیل لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان چارەسەر بكرێت و هێرشە ئاسمانییەكانی لە سوریا نەمێنن.

مارلین شتوتزمان ئاماژەی بەوەداوە، ئەحمەد شەرع داوای پارە لە ئەمریكا ناكات، بەڵكو داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات. وتوشیەتی، پێموایە ئەمەش بابەتێكە كە دەبێت لەبەرچاوبگیرێت؛ ئیدارەی ئەمریكا مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی سزاكان، یەكێك لە مەرجەكان ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئیسرائیل.

هاوكات كۆری میلز، كۆنگرێسمان لەدوای دیداری لەگەڵ ئەسەد بە بلومبێرگی وتوە، ئەحمەد شەرع ئامادەیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سوریا لەگەڵ ئیسرائیل و چونە نێو رێككەوتنی ئەبراهام لەسایەی دۆخێكی گونجاودا.

میلز وتوشیەتی، پەیامێكی ئەحمەد شەرع لەوبارەیەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكەی و مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەگوازێتەوە.

وتوشیەتی، من بەئاگاییەوە گەشبینم و چاومان لەوەیە گفتوگۆیەكی كراوە هەبێت لەگەڵ سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×