وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەبەر زیادبونی حاڵەكانی توشبون و نزیكبونەوەی جەژنی قوربان، شەش رێنمایی بۆ كۆنترۆڵكردنی تای خوێنبەربون دەركردن.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و گشت پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كردوە، رایگەیاندوە، دوا بەدوای زیادبونی ژمارەی توشبوان بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و دەرکەوتنی چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان، ەروەها لەبەر نزیکبونەوی جەژنی قوربان، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە، داواكارين هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە:
1. سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنیا لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2. پابەندبونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بەتوندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چارهسهركرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4. دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژبكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به‌ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستەوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم و سابون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خاڵى 3 و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمترنەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێیدا بڵاوه بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دورخستنه‌وه‌ی مێرو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.